به ڤیدیۆ... له كلاسیكۆی ئیسپانیا بارسێلۆنا له ریال مه‌دریدی برده‌وه
یاریزانێكی بارسێلۆنا خێراترین گۆڵی له مێژووی خوله‌كه تۆمار كرد
له قۆناخی پێشكۆتایی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ ئاستی بێچووه‌شێران كه به خولی (Laliga Promises) ناسراوه، یانه‌ی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌سوودی بارسا ته‌واو بوو، تاكه گۆڵی ئه‌م گێمه له لایه‌ن (پاپلۆ پایز) له چركه‌ی 10 تۆماری كرد و بووه خێراترین گۆڵ له مێژووی خوله‌كه.
له گێمی دووه‌می، پاپڵۆ پایزی ئه‌ستێره‌ی بچووكی بارسا به شێوازێكی هونه‌ری جوان گۆڵی دووه‌میشی بۆ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه به دوو گۆڵی بێ‌وڵام به‌سوودی بارسا كۆتایی هات.
له یاریی كۆتایی خولی بێچووه‌شێرانی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.