به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ هاوسه‌رەكه‌ی له بازاڕ بوو سه‌ریان بڕی
هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك به‌م رووداوه ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر
توندره‌وه‌كانی ئه‌فغانستان سه‌ری ئافره‌تێكیان بڕی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ مێرده‌كه‌ی له‌ناو بازاڕ بووه.
ئه‌و رووداوه ئه‌م هه‌فته‌یە له گوندی "لاتی" له ویلایه‌تی سه‌رپول" له باكووری ئه‌فغانستان روویداوە.
ئه‌م ناوچه‌یه به پراكیتك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان دایه و حكومه‌ت ناتوانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كار بهێنێت.
به‌پێی هه‌والێكی The Middle East Press ژنه‌كه ناوی سه‌كینه و ته‌مه‌نی 30 ساڵی بوو و به ته‌نیا هاتبووه بازاڕ بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی، چونكه مێرده‌كه‌ی له ئێرانه.
چه‌كدارانی توندره‌و له‌ناو بازاڕ پێشی پێ ده‌گرن و بوونی له شوێنێكی گشتی بێ مێرده‌كه‌ی به خه‌یانه‌تكردن ده‌زانن.
به‌رپرسانی ئه‌فغانستان، تاڵیبان به ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاڵیبان هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك به‌م رووداوه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
تاڵیبان له ماوه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌ی له ئه‌فغانستان له ساڵانی نێوان 1996-2001 به‌پێی تێگه‌یشتنی توندی خۆی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی مافی ژنانی سنووردار كرد.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا قوتابخانه‌كانی كچانی داخست و كاركردنی ژنانی قه‌ده‌غه كرد و باڵاپۆشیان به‌سه‌ردا سه‌پاند و تێكه‌ڵابوونی نێوان ژنان و پیاوانیش قه‌ده‌غه‌ی كرد و چوونی ژنان بۆ شوێنه گشتییه‌كان بێ پیاوه‌كه‌ی یان كه‌سه نزیكه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی كرد.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل