به وێنه...سه‌یرترین و نامۆترین داواكاریی ئه‌م یاریزانانه ببینه
له جیاتی پاره و گرێبه‌ست داواكاری له ئیداره‌ی یانه‌كان كردووه
هه‌ر یاریزانێك كاتێك له یانه‌یه‌كه‌وه بۆ یانه‌یه‌كی دیكه ده‌چێت، پێدانی پاره مه‌رجی یه‌كه‌می واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام له‌م راپۆرته‌ی نموونه‌ی هه‌ندێك له یاریزانان خراوه‌ته ڕوو كه له جیاتی پاره داواكاری سه‌یریان له یانه‌كانیان كردووه.

1ـ جۆزێپی رهینا، هێرشبه‌ری پێشوووی ئه‌ڵمانی:
ئه‌م یاریزانه له 2006 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، كاتێك له 1996 به گرێبه‌ستێكی 3 ساڵه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌رمینیا بیلفیڵد كرد، له جیاتی پاره ته‌نیا مه‌رجێكی بۆ یاریكردن له‌و یانه‌یه دانا، داوای كرد بوو هه‌ر ساڵێك خانووه‌كی نوێی بۆ دروست بكه‌ن.

2ـ به‌رگریكاری كۆنگۆلی (رۆلف كریستاڵ):
كاتێك ئه‌م به‌رگریكاره له 1999 له یانه‌ی كارلسروهی ئه‌ڵمانییه‌وه بۆ یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت گواسترایه‌وه، ته‌نیا یه‌ك داواكاری وه‌ك مه‌رجی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌بوو، ئه‌ویش پێدانی تێچووی نرخی خوێندنی خێزانه‌كه‌ی كه له زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانیا له به‌شی چۆنیه‌تی فێربوونی چێشلێنان ده‌یخوێند.

3ـ ستیفان شوارتزی ناوه‌ڕاستكاری سویدی:
ئه‌م یاریزانه كاتێك له 1999 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سه‌نده‌رلاندی ئینگلیزییه‌وه كرد، یه‌ك مه‌رجی له ئیداره‌ی یانه‌كه هه‌بوو، ئه‌ویش تێچووی گه‌شتێكی بكه‌ن بۆ ئاسمان و هه‌ساره‌كان، به‌ڵام ئه‌م مه‌رجه‌ی ئه‌و یاریزانه ره‌ت كرایه‌وه، له 2003 له جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانه‌كان بكات، گه‌شتی خولی پله‌دووی ئینگلیزی كرد و یانه‌كه‌ی له خولی پله‌یه‌ك ماڵئاوایی كرد.

4ـ به‌رگریكاری ئینگلیزی (نیل رۆدوك):
كاتێك ئه‌م به‌رگریكاره له 2000 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كریستال پاڵاس كرد، ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی مه‌رجێكی له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه دانا كه هه‌ركاتێك كێشی گه‌یشته 99 كگم ده‌بێت 10%ـی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام نیل رۆدیك ئێستا وازی له یاریكردن هێناوه كێشی چۆته سه‌رووی 100 كیلۆ.

5ـ فێرناندۆ رۆدێندۆ هێرشبه‌ری پێشووی ئارجێنتینا:
ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی یانه‌كانی ریال مه‌درید و میلان له مۆندیالی 1998، دانیێل پاسریلای راهێنه‌ری تانگۆ داوای لێكردووه قژی كورت بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ی راهێنه‌ری ره‌ت كردۆته‌وه و پێیگوتوه: به قسه‌ت ناكه‌م، چونكه ئه‌م داواكارییه‌ی تۆ هیچ په‌یوه‌ندی به جیهانی تۆپی پێوه نییه.