به ڤیدیۆ...ئه‌م یاریزانانه‌ی كه 2016 ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێنا ببینه
ئه‌و یاریزانانه‌ش بناسه كه له هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه
ساڵی 2016 چەندین روداوی جۆراوجۆری بەخۆوە بینی، لەوانەش ژمارەیەک لە کەسایەتی دیاری وەرزشی ژیانی هاوسەرییان پێکهێنا و ژمارەیەکیش لە هاوسەرەکانیان جیا بونەوە.

باستیان شڤاینشتایگه‌ری ناوه‌ڕاستكاری ئه‌ڵمانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد دوای په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری دوور و درێژ، به فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئانا ئیڤانۆڤیچی خانمه تێنسزانی سڕبیا ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێنا.

ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید دڵی زۆرێك كچانی بۆخۆی راكێشاوه، به‌ڵام له 2016 نهێنییه سۆزدارییه گه‌وره‌كه‌ی خۆی بۆ خانمه نماییشكاری ئیتاڵی (ئالیس) ئاشكرا كرد.

لویس هامیلتۆن شۆفێری فۆرمۆلا وه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له خانمه نیكۆلی خۆشه‌ویسته ئه‌مریكییه‌كه‌ی جیابووه‌وه، ئێستا ژیانێكی نوێی له كۆتاییه‌كانی 2016 له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ی (وێنی هارلوی كه‌ندی) كه نماییشكارێكی ناسراوی جیهانیه.

ئاردا توران، ئه‌ستێره‌ی توركی یانه‌ی بارسێلۆنا له 2016 له (سینه‌م كۆباڵ) جیابووه‌وه، دواتر ئاسڵیهان دۆغان خانمێكی شۆخی توركه داوای هاوسه‌رگیری له ئاردا كرد، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه به نه‌خێر وڵامی دایه‌وه.

دوای دووجار هاوسه‌رگیری، پێلێ ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی ته‌مه‌ن 75 ساڵی له 2016 بۆ سێیه‌مین جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنا و به‌و خانمه به ره‌سه‌ن ژاپۆنییه گه‌یشت كه ساڵانێكی زۆر تامه‌زرۆی بوو.