له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی 2016 ماڵئاوایی له‌م ئامێره ئه‌لیكترۆنییانه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده 2016 ساڵێكی پڕ داهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ئامێری ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵه‌دا، ماڵئاواییان لێده‌كرێت.

گالاكسی نۆت 7
له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، كۆمپانیای "سامسونگ" نوێترین ڤێرژنی مۆبایلی له جۆری گالاكسی نۆت 7 به‌رهه‌مهێنا و خستییه بازاڕه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی په‌یدابوونی گرفتێك له پاتری مۆبایله‌كه و ته‌قینه‌وه‌ی له‌كاتی بارگاویكردنیدا، كۆمپانیاكه‌ی ناچاركرد له بازاڕه‌كاندا بیكشێنێته‌وه و به‌رهه‌مهێنانیشی رابگرێت، به‌و پێیه‌ی 2.5 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر سكاڵایان له سووتانی پاتری مۆبایله‌كه كرد.
.jpg)
ئامێری ڤیدیۆ
كۆمپانیای فونای ژاپۆنی، بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێری ڤیدیۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵانه نزیكه‌ی 15 ملیۆن ئامێری فرۆشتووه، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئامێره بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا سیسته‌می دی ڤی دی و بلوره‌ی كارییان پێده‌كرێت.

هۆڤه‌ربۆرد
سه‌ره‌تای په‌یدابوونی هۆڤه‌ربۆرد، هه‌ڕمێنێكی باشی هه‌بوو له بازاڕه‌كاندا له ساڵی 2015، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كان له باره‌ی گڕگرتنی ئامێره‌كه له كاتی بارگاوی كردنه‌وه‌ی، لێژنه‌ی سه‌لامه‌تی به‌كاربه‌ران له ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند به‌كارهێنانی ئامێره‌كه سه‌لامه‌ت نییه، كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ش، له‌ناو هێله‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاسی گواستنه‌وه، ئامێره‌كه‌یان قه‌ده‌غه‌كرد.

ئه‌پڵ سینه‌ما
كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئه‌مساڵ وازی له به‌رهه‌مهێنانی شاشه‌ی "ثانده‌ربۆلت" هێنا، كه وه‌ك شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سینه‌ماییه و تایبه‌ت بوو به نمایشكردن، به‌ڵام ئێستا كۆمپانیاكه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێڵ جی، سه‌رقاڵی دروستكردنی شاشه‌ی 4K و5Kن به كوالیه‌تییه‌كی یه‌كجار به‌رز.

پرۆژه‌ی گووگڵ ئارا
كۆمپانیای گووگڵ، پلانه‌كانی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی "ئارا" هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش تێچووی به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌كه یه‌كجار زۆره، به‌و پێیه‌ی ئه‌و ئامێره به‌كارهێنه‌رانی سه‌رپشك ده‌كرد له چۆنیه‌تی دیزاینكردنی ئامێره‌كان و وه‌كو یاری لیگۆ ئازادبن كام پارچه‌ی ئه‌و ئامێره له‌گه‌ڵ یه‌كتر و به چ شێوازێك ده‌به‌ستن.

مۆتۆرۆلا
كۆمپانیای "لینۆڤۆ" سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، ناوی "مۆتۆرۆلا"ی له‌سه‌ر ئامێره‌كانی مۆبایل لابرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیا لێكبدات، بۆ ئه‌وه‌ی "مۆتۆ بای لینۆڤۆ" له‌سه‌ر ئامێره‌كانی بنووسێت، هه‌رچه‌نده مۆتۆرۆلا یه‌كه‌م ئامێری په‌یوه‌ندیكردنی بێته‌لی به‌رهه‌مهێنا، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ناوخۆی كۆمپانیاكه، دواجار كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن لینۆڤۆوه كڕایه‌وه.

بیستوێكی وایه‌ری ئایفۆن
كۆمپانیای "ئه‌پڵ" له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری رابردووه‌وه، كۆتایی به به‌رهه‌مهێنانی بیستۆكی وایه‌ری گوێ كردووه، له‌مه‌ودواش ته‌نها وایه‌رلێسی ئه‌و ئامێره به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌تایبه‌تیش دوای خستنه‌بازاڕی ئایفۆن 7.
سه‌رچاوه: CNN