نهێنی وێنه‌ی ئه‌م شه‌ش كچه به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتی سه‌رقاڵكردووه
تۆ چی له باره‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌وه ده‌ڵێی
K24 - هه‌ولێر:
ناوه ناوه هه‌ندێك وێنه له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوده‌كرێنه‌وه، سه‌رنجی بینه‌ران به‌لای خۆیاندا راده‌كێشن و وا له به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن، ماوه‌یه‌كی زۆر به دیار شاشه‌ی ئامێره هۆشمهندهكانییان و كۆمپیوتهرهكانییان بمێننه‌وه و سه‌رنجییان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له نهێنی وێنه‌كه تێبگه‌ن.
.jpg)
بیروبۆچوونی به‌كارهێنه‌رانیش له باره‌ی ئه‌م وێنه‌یه جیاوازه، هه‌ندێك پێیانوایه وێنه‌كه ده‌ستكاریكراوه و هه‌ندێكیش دیكه‌ش ده‌ڵێن، قاچی كچی دووه‌م له‌لای چه‌پ، قاچی كچه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شاردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بیروبۆچوونی دیكه‌ی جیاواز.
.jpg)
به‌مدواییانه وێنه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا شه‌ش كچ له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ك دانیشتوون، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای بینینی وێنه‌كه هیچ شتێكی گوماناوی تێدا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێی وردببیه‌وه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت، كه ته‌نها قاچی پێنج له‌و كچانه‌ی له وێنه‌كه ده‌ركه‌وتوون دیاره و قاچی كچێكی ناوه‌ڕاستییان دیار نییه.
.png)
به‌شێكیش له به‌كارهێنه‌ران به‌هۆی به‌كارهێنانی ره‌نگ له چوارده‌وری كچه‌كان و قاچه‌كانییان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه كچی دووه‌م له‌لای ده‌سته چه‌پ ته‌نها یه‌ك قاچی ده‌ركه‌وتووه و قاچێكی شاردراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌شێك له‌وانه‌ی سه‌یری وێنه‌كه‌یان كردووه بڵێن، كچه‌كه یه‌ك قاچی هه‌یه.