دادگا تۆمه‌تى پڕوپاگه‌نده بۆ تيرۆرى له دژى ئه‌ردۆغان هه‌ڵوه‌شانده‌وه
دادگايه‌كى ئه‌سته‌نبووڵ بڕياريدا
K24 – هه‌ولێر:
دادگايه‌كى ئه‌سته‌نبووڵ بڕياريدا رۆماننوسى تورك ئه‌سڵى ئه‌ردۆغان ئازاد بكات، كه به تۆمه‌تى "پڕوپاگه‌نده كردن بۆ تيرۆر" چوارمانگه له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركياوه ده‌ستگيركراوه.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، بڕيارى ئازادكردنه‌كه نووسه‌رى زمانه‌وانى نه‌جميه ئه‌لباى گرتووه‌ته‌وه.
پرۆسه‌ى دادگاييكردنى ئه‌ردۆغان و ئه‌لبايى له‌و كاته‌وه ده‌ستيپێكردووه، كه هه‌ردووكيان تۆمه‌تبار كراوون بۆهه‌بوونى چالاكى له رۆژنامه‌يه‌كى لايه‌نگرى كورد.
دانيشتنى كۆتايى دادگا بڕياره له كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 به‌ڕێوه‌بچێت.
به گوێره‌ى نه‌ريتى كارپێكراوى توركيا، ئه‌و دوو نووسه‌ره ده‌ستبه‌جێ رزگار ناكرێن، به‌ڵكو ده‌گوازرێنه‌وه بۆ زيندانى به‌كركوى له ئه‌سته‌نبووڵ و دواى ئازادبوونيشيان نابێت توركيا به‌جێبهێڵن.