له ته‌مه‌نى 64 ساڵييدا منداڵى ده‌بێت
پێچه‌وانه‌ى هه‌موو رێسايهكى زانستى و پزيشكى دووگيان بوو
K24 – هه‌ولێر:
ژنه هاووڵاتييه‌كى چين له ته‌مه‌نى 64 ساڵييدا پێچه‌وانه‌ى هه‌موو رێسايهكى زانستى و پزيشكى دووگيان بوو و منداڵێكى ته‌ندرووستى هێنايه دنيا.
ئه‌و ژنه خه‌ڵكى پارێزگاى جيلينه و يه‌كه‌م ژنه له‌و ته‌مه‌نه‌دا توانيبێتى ببێته دايك.
سايتى "Sina" بڵاويكردووه‌ته‌وه، منداڵه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ى شارى چانگ چۆن له‌دايكبووه.
پێشتر ئه‌و دايك و باوكه منداڵێكيان هه‌بووه و دواى كۆچى دوايى منداڵه‌كه‌يان بڕياريانداوه منداڵێكى ديكه بهێننه ژيانه‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، دووگيانبوونى ژنه‌كه به هۆى هه‌ندێك رێككارى تاقيگهييهوه بووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.