پوتین بڕیاری توڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مریكا ده‌دات
رێوشوێنی توڵه‌كردنه‌وه به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی دییلۆماتهكانی روسیا ده‌گرێته به‌ر

K24 – هه‌ولێر
بڕیاری ده‌ركردنی 35 دیپلۆماتكاری روسیا له ئه‌مریكا دژكرده‌وه‌ی توندی مۆسكۆ لێكهوتهوه و به بڕیاری پوتین رێوشوێنی توندی توڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌رامبه‌ر واشنتۆن ده‌گرێته‌به‌ر.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاند خولی نوێی سزاكانی ئه‌مریكا دژی روسیا زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێت و وەڵامێكی شیاوی بۆ ئەمریكا دەبێت.
دمیتری پێسكۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند پوتین فه‌رمانی ده‌ركردووه رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سزاكانی نوێی ئه‌مریكا بگرێته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی 35 دیپلۆماتكاری روسیا له ئه‌مریكا.
واشنتۆن له كرده‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌دا، سه‌رباری ده‌ركردنی 35 دیپلۆماتكاری روسیا كه 72 كاتژمێر مۆڵه‌تیان پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی واشنتۆن به‌جێ بهێڵن، دوو كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌واڵگری رووسیا له نیویۆرك و میریلاند داخست و هه‌روه‌ها سزای به‌سه‌ر 4 به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی مۆسكۆ و 3 كۆمپانیای رووسی سه‌پاند كه هاوكاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مۆسكۆ گومانی له‌سه‌ر چالاكی رێوشوێنه‌كانی ئێداری ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه كه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ئاینده كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی واشنتۆن وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌مپینێكی ئازاردانی دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكایه له روسیا له لایه‌ن موسكۆوه.
واشنتۆن روسیا به دزه‌پێكردنی زانیاریی ئیمه‌یله‌كانی هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ناوه‌ندێكی دیموكراته‌كان له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تۆمه‌تبار ده‌كات كه یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
ئه‌و تۆمه‌ته پێشوه‌خت له لایه‌ن ترامپ ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر روسیا هاوكاته له‌گه‌ڵ به پراكتیك ده‌ركردنی ئه‌مریكا له قه‌یرانی سوریا له لایه‌ن روسیا و توركیاوه، كه بێ راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وه‌رگرتنی بیروبۆچوونی ئاگربه‌ستێكی سه‌رتاسه‌ری له سوریا راگه‌یه‌نرا و بڕیاریشه دانوستانه‌كانی ئاستانا نێوان رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌م وڵاته به ده‌ستپێشخه‌ری روسیا و بێ بوونی ئه‌مریكا به‌ڕێوه بچێت.
كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا به‌پێچه‌وانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ پێشوازییان له‌م بڕیاره‌ی ئۆبامایان كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پول ریان له كۆمارییه‌كان رایگه‌یاند هه‌رچه‌نده هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر روسیا ده‌ره‌نگ كه‌وت، به‌ڵام كۆتاییه‌كی باشه بۆ سیاسه‌تی شكستخواردووی هه‌شت ساڵه‌ی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ روسیا.
له لایه‌كی دیكه‌وه سیناتۆری كۆماریخواز جۆن مه‌كین به پێشوازیكردن له‌و بڕیاره‌ی ئۆباما گوتی له سه‌پانی سزا به‌سه‌ر روسیا دوا كه‌وت.
له لایه‌كی دیكه‌وه میدیاكانی روسیا بڵاویان كرده‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا رایگه‌یاند بۆ زانینی راستییه‌كانی له‌باره‌ی "ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا و سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر مۆسكۆ" هه‌فته‌ی ئاینده له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌واڵگری كۆ ده‌بێته‌وه.
راوێژكارێكی تره‌مپ پێی وایه سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا دژی روسیا هه‌وڵێكی ئیداره‌ی ئۆبامایه بۆ ئیحراج كردنی تیمی تره‌مپە.