روسیا بۆ توركیا شوێنی ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه
فڕۆكه‌كانی روسیا پشتگیری هه‌وایی سوپای توركیا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
بۆ یه‌كه‌مجار فڕۆكه‌كانی روسیا پشتیگیری هه‌وایی سوپای توركیا له ناوچه‌ی باب له شه‌ڕی دژی داعش ده‌كه‌ن و بۆشایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانیكردنیكردنی ئه‌نقه‌ره پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
فه‌رمانده‌یی سوپای توركیا رایگه‌یاند فڕۆكه‌كانی روسیا به‌شداریان له شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی باب له باكووری سوریای كرد.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای توركیا، فڕۆكه‌كانی روسیا سێ جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری باب و له ناوچه‌كانی باشووری شاره‌كه و به‌هۆیه‌وه 12 چه‌كدار كوژراون.
پشتیگری هه‌وایی روسیا بۆ سوپای توركیا له‌ناو سنوری سوریا، پاش ئه‌وه‌ی دێت كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا داواكاری توركیا بۆ پشتیگری هه‌وایی شه‌ڕی باب ره‌تكرده‌وه و ئاماده نه‌بوو له ئاسمانه‌وه پشتگیری ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له باب بكات كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نێوان كوبانێ و عه‌فرین و به یارمه‌تی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هه‌وڵی چوونه ناوه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی باب ده‌دات.
ئه‌و هێرشه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا هاوكاته له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست نێوان رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار كه له لایه‌ن مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره چاودێری ده‌كرێت و ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ رۆڵێكیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا نییه و بڕیاره پاش سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست، دانوستانه‌كانی ئاستانا نێوان رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆن به ده‌ستپێشخه‌ری روسیا ده‌ستپێبكات.