موسڵمانان له وڵاتانی سكاندیناڤیا چوار نوێژ له ماوه‌ی دوو كاتژمێردا ده‌كه‌ن
له وه‌رزی هاوین، زۆربه‌ی جاران بۆ ماوه‌ی 22 كاتژمێر به رۆژوو ده‌بن
K24 – هه‌ولێر
له وڵاتانی سكاندیناڤیا له باكووری ئه‌وروپا موسڵمانان جیاواز له هاوئاینییهكانی خۆیان له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ئه‌ركی ئاینی وه‌ك نوێژ و رۆژوو به‌جێ ده‌هێنن.
له وه‌رزی هاوین، موسڵمانانی وڵاتانی سكاندیناڤیا زۆربه‌ی جاران بۆ ماوه‌ی 22 كاتژمێر به رۆژوو ده‌بن و له وه‌رزی زستانیش، مه‌ودای نێوان نوێژه‌كانیان ده‌گاته ته‌نیا دوو كاتژمێر.
گوتاربێژێكی مزگه‌وتێك له ستۆكهۆلمی پایته‌ختی سوید ده‌ڵێت "موسڵمانان له شاره‌كانی باكووری نیمچه دوورگه‌ی سكاندیناڤیا، نوێژه‌كانی نیوه‌ڕوو، ئێواره و مه‌غریب ته‌نیا له ماوه‌ی دوو كاتژمێردا ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رۆژ له به‌رامبه‌ر شه‌و له‌م ناوچه‌یه زۆر كورته و به شێوه‌یه‌كی سروشتی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كاتی نوێژیشی هه‌یه.
جیهاد قولای ده‌شڵێت به ده‌ستنوێژێك چوار نوێژ ده‌كرێن و زۆربه‌ی موسڵمانان مزگه‌وته‌كه به‌جێ ناهێڵن تا هه‌ر چوار نوێژی نیوه‌ڕۆ، ئیواره و مه‌غریب و شه‌و یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌كه‌ن.
مو‌سا قه‌ره‌داغ موسڵمانێكی 56 ساڵی له‌و مزگه‌وته ده‌ڵیت "بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆ هاتم و له‌ماوه‌ی كه‌متر له چوار كاتژمێر هه‌ر سێ نوێژی نیوه‌ڕۆ و ئیوار و مه‌غریبم كرد و تا نوێژی شه‌ویش نه‌كه‌م ناچمه ماڵ".
نیمچه دوورگه‌ی سكاندیناڤیا له وڵاتانی دانیمارك، نه‌رویج، سوید، فینله‌ندا و ئایسله‌ند و دوورگه‌كانی فارۆ پێكهاتووه، ته‌نیا له شاری ستۆكهۆلم زیاتر له 130 هه‌زار موسڵمان له نه‌ژاده جیاوازه‌كان هه‌یه.
سه‌رچاوه: میدیا عه‌ره‌بییه‌كان