ئاگربه‌سته‌كه‌ی سوریا سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه
یه‌په‌گه و گرووپه جیهادییه‌كان به‌شێك نین له ئاگربه‌ست
K24 – هه‌ولێر
ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری سوریا نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار له ناوه‌راستی شه‌وی رابردوو چووه بواری پراكتیه‌وه و تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ شه‌ڕ و پێكدادان، به‌رده‌وامه.
ئاگربه‌ستی سوریا به نێوه‌ندگیری روسیا و توركیا جێبه‌جێكرا و ئامانجێشی ئاماده‌كارییه بۆ دانوستانی ئاستانا كه بڕیاره مانگی ئاینده به ده‌ستپێشخه‌ری روسیا نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆن به‌ڕێوه بچێت كه تا ئێستا رۆژەكەی دیاری نه‌كراوه و په‌یوه‌سته به سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست.
له ئاگربه‌ستی سوریا، ئه‌و گرووپه جیهادییانه‌ی لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تیرۆریست ناسراون و هه‌روه‌ها یه‌په‌گه و هێزه‌كانی سوریا دیموكرات به‌شێك نین له‌و ئاگربه‌سته‌ی به نێوانگیری روسیا و توركیا راگه‌یه‌نراوه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند زۆربەی ناوچەكانی سوریا بە ئارامی شەوەكەیان به رۆژ كرده‌وه، به‌ڵام شه‌ڕ و پێكدادانێكی توند له نێوان چه‌كداران و هێزه‌كانی حكومه‌ت له پارێزگای حه‌ما روویدا.
رامی عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی روانگه‌كه به فرانسی پرێسی رایگه‌یاند گرووپه بچووكه‌كانی چه‌كدار هه‌وڵی له‌ناوی بردنی ئاگربه‌ست ده‌ده‌ن كه كۆتایی به بوونی ئه‌وان ده‌هێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاند له نزیك دیمه‌شقی پایته‌خت شه‌ڕ و پێكدادان نیوان هێزه‌كانی حكومه‌ت و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن روویدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئاگربه‌ست له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سوریا به‌رده‌وامه.