رۆناڵدۆ گرێبه‌سته "خه‌یاڵییه"كه ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێری تۆپی پێی به‌رازیلی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2016، رایگه‌یاند، ئه‌و یاریزانه گرێبه‌ستێكی به بڕی 315 ملیۆن یۆرۆ له‌لایه‌ن یانه‌یه‌كی چینییه‌وه پێشكه‌شكراوه.
جۆرجی مێندیس، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆناڵدۆ، بۆ كه‌ناڵی سكای نیوزی ئیتاڵی رایگه‌یاند، گرێبه‌سته‌كه مووچه‌یه‌كی ساڵانه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆیی بوو بۆ رۆناڵدۆ، به‌ڵام كریستانۆ ره‌تیكردووه‌ته‌وه بچێته خوولی چین.
مێندیس ده‌ڵێت: "له گرێبه‌ستی یانه چینییه‌كه‌دا هاتووه، 300 ملیۆن یۆرۆ ده‌درێته ریال مه‌درید و مووچه‌ی ساڵانه‌ی رۆناڵدۆش 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆناڵدۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پاره هه‌موو شتێك نییه، به‌ڵكو ریال مه‌درید هه‌موو شتێكه بۆ رۆناڵدۆ و گوتی: "رۆناڵدۆ له‌و یانه‌یه خۆشحاڵه و ئه‌سته‌مه بچێته خوولی چینه‌وه".
به گوێره‌ی مێندیس، چین بووه‌ته بازاڕێكی نوێ و ده‌توانێت زۆرێك له یاریزانان بكڕێت، به‌ڵام ئه‌م كاره به‌سه‌ر دۆندا جێبه‌جێ نابێت.
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا، یانه چینییه‌كان چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێیان كڕیوه و كارلۆس تێڤێز له به‌رامبه‌ر بۆندێكی 84 ملیۆنیدا، په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شانگهای شینهوای چینی كرد و یاریزانی یانه‌ی چێلسی، ئۆسكاری به‌رازیلی، له به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن یۆرۆدا په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه‌ی چینییه‌وه كرد.