ئه‌و كچه‌ی ته‌واوی ژیانی له ته‌شتێكی پلاستیكیدا به‌سه‌ربرد كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
ره‌حمه هارونا، كچێكی نایجیری ته‌مه‌ن 19 ساڵان بوو، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه، له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگییه‌وه ده‌ست و قاچه‌كانی له گه‌شه‌كردن وه‌ستا و به‌هۆیه‌وه ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی له ناو ته‌شتێكی پلاستیكی به‌سه‌ربرد.
دوای ئه‌و هه‌موو ئازار و ناخۆشییه، هه‌واڵی مردنی ره‌حمه، له په‌یجی سانی مایكاتانگای رۆژنامه‌وانی نه‌یجیری بڵاوكرایه‌وه.
به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌داری ئه‌و خێزانه، له گوندێكی باكووری نه‌یجیریا، نه‌یانده‌توانی ژیانێكی باشتر بۆ ره‌حمه دابین بكه‌ن، جگه له كڕینی ته‌شتێكی پلاستیكی.
به‌مدواییانه ئه‌و كچه نه‌یجیرییه، كورسییه‌كی جووڵاوی به‌ده‌ست گه‌یشت، كه هاوكارییه‌كی زۆر باش بوو بۆ ئه‌و و جووڵه‌كانی ئاسانكردبوو، هه‌رچه‌نده ره‌حمه نه‌یده‌توانی ده‌ست و قاچه‌كانی بجووڵێنێت، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشییه رێگرنه‌بوو له‌به‌رده‌م گه‌شبینی ئه‌و كچه و هه‌میشه هیوای ئه‌وه‌ی ده‌خواست، هه‌لی كار له شوێنێكی به‌قاڵی به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌و كچه زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ برا بچووكه‌كه‌ی، به‌ناوی فه‌هد، به‌سه‌رده‌برد و ئه‌و برایه‌ی هاتووچۆی پێده‌كرد و بۆ گه‌ڕان و سووڕان به‌ناو گونده‌كه‌یاندا ده‌یبرده ده‌ره‌وه.
دایكی ره‌حمه، له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "دوای ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی، پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌رزبووه‌وه و ئازارێك له گه‌ده‌ی په‌یدابوو، دواتر ئازاره‌كه‌ی بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی، وه‌كو په‌له‌كانی، گوازرایه‌وه و دواجار بووه هۆی له‌كاركه‌وتنی ده‌ست و قاچه‌كانی".
سه‌رچاوه: ده‌یلی میره‌ری به‌ریتانی