2016 ساڵی سەرکەوتنی سەربازی و دیپلوماسی هەرێمی کوردستان بوو
هه‌رێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی لە نەخشەی سیاسی ودیپلوماسی ناوچەکە و جیهاندا هه‌یه
K24 – هەولێر:
لە نێو گۆڕانکاڕی و رووداوەکانی جیهان لە ساڵی 2016 بەتایبەتی دوای پەرەسەندنی شه‌ڕی داعش و شەڕ و ئالۆزییەکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆر له‌سه‌ر جیهان، هه‌رێمی کوردستان پێگەیەکی زۆر گرنگی لە نەخشەی سیاسی ودیپلوماسی ناوچەکە وجیهان هەبوو. مەسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش وەک سەرکردەیەکی دیاری ناوچەکە له چەندین کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌ی تایبەت به پرسه چاره‌نووسسازه‌کانی جیهان بەشداربوو، لە لایەن سەرۆک و رێبەرانی جیهانیش پێشوازی گەرمی لێ‌کرا.
1- ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی شوباتـی ساڵی 2016 مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ئاساییشی میونشن سەردانی وڵاتی ئەڵمانیای کرد و، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار و چالاکیی چڕوپڕی لەگەڵ چەندین سەرۆک و گەورە بەرپرسانی وڵاتانی جیهان ئەنجامدا.
2- ڕۆژی سێشەممە 23ـی ئابی 2016 مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێک لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی وڵاتی تورکیای کرد و لە گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆککۆماری ئه‌و وڵاته و بینالی یڵدرم سه‌رۆکی وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی ئه‌و وڵاته کۆبۆوه.
3- ڕۆژی پێنجشەممە 8ـی 9ـی 2016 لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی فەڕەنسا سەرۆک بارزانی لە کۆشکی ئێلیزەی و بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن فڕانسوا ئۆڵاند سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازییەکی گەرمی لێ‌کرا.
4- ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی ئه‌یلولی 2016 سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی باڵای سیاسیی هەرێم کە له نوێنه‌ری زۆربه‌ی پێکهاته سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی پێکهاتبوون، سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار و به‌رپرسانی بالای عێراق کۆبوۆوه و، گفتوگۆکان تایبه‌ت بوون به ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداو دوارۆژی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان وعێراق.
5- له بیست و پێنجی تشرینی دووه‌می ساڵی دووهه‌زار و شازده‌دا، مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر بانگێشتی جێنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و، له‌گه‌ڵ جێ‌نشین و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته کۆبووەوە.
هەروەها له ساڵی دووهه‌زار و شازده‌دا چەندین شاند وبەرپرسی باڵای جیهان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌ته‌وه، کە زیاتر لە سه‌د و بیست و یه‌ک شاند بوون.

له مانگی یەکی ساڵی دووهه‌زار و شازده، نۆ شاندی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه.
له دیاترینیان سه‌ردانی شاندێکی باڵای حکوومەتی هۆڵەندا بوو کە پێکهاتبوو لە لۆدڤایک ئاشەر جێگری سەرۆک وەزیران و ژەنین هێنس پلاشخارت وەزیری بەرگری و جەنەڕاڵ تۆم میدن دۆرپ سوپاسالاری هۆڵەندا. هەر لە هەمان مانگدا ریچارد چارنێسکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سەردانی هەولێری کرد.
له مانگی شوباتدا، شه‌ش شاندی باڵای جیهانی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه.
ڕۆژی پێنجشەممە 25ـی 2ـی 2016 سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ لۆید ئۆستن فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا و شاندی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسانی باڵای سوپای ئەمەریکا لە عێراق.
له مانگی ئاداری ساڵی دووهه‌زار و شازده‌دا، دوازده شاندی دیپلۆماسی و سه‌ربازی و له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌ردانی کوردستانیان کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی کۆبوونه‌وه.
دیاترین ئه‌و شاندانه‌ش، سه‌ردانی بان کی مۆن سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو له 6ی ئادار، دواتر سه‌ردانی شاندی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی گرووپی حەفت و بانکی جیهانی بوو.
- هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی 3ـی 2016 پێشوازی لە فیلیپ هامۆند وەزیری دەرەوەی بریتانیا و شاندێکی باڵای بەریتانی کرد.
له مانگی نیسانی ساڵی دووهه‌زار و شازده‌دا، زۆرترین شاندی باڵا له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه، که ژماره‌یان نۆزده شاند بوون.
رۆژی سێشەممە 12ـی 4ـی 2016 سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری بەرگریی فەڕەنسا و شاندێکی باڵای فەرەنسی کرد.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە 28ـی نیسانی 2016 لە شاری هەولێر، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شاندێکی یاوەری کرد .
له‌مانگی پێنج‌دا، سێزده شاندی جیهانی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی دوا گۆڕانکارییه هه‌رێمی و جیهانییه‌کان کۆبوونه‌وه.
له دیاترین ئه‌و شاند و سه‌ردانانه‌ش، ڕۆژی چوارشەممە هه‌ژده‌ی پێنج ، شاندێکی باڵای یەکێتیی ئەوروپا بە سەرۆکایەتیی نیک وێستکۆت بەڕێوەبەری باکووری ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا و شاندێکی یاوەری له‌گه‌ڵ سەرۆکی هەرێم کۆبوونه‌وه.
هەر لە مانگی پێنج‌دا وەزیرانی بەرگری هەنگاریا و ئیتالیا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیان کرد‌و لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پێشوازیان لێ‌کرا.
له مانگی حوزەیراندا، نۆ شاندی باڵا له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و، ناوه‌ڕۆکی زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، تایبه‌ت بوون به هاوکاریکردنی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕی دژ به داعش.
له‌ناو ئه‌و شاندانه‌دا، سەردانی فه‌ره‌نسوا فیلۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو و کاندیدی بەهێزی سەرۆکایەتی فەرەنسا و شاندێکی یاوه‌ری بوو.
له مانگی ته‌مموزدا نۆ شاندی باڵای جیهانی سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم کۆبوونەوە.
دیارترینیان سەردانی هارجیت سینگ ساجان سەردانی وەزیری بەرگریی کەنەدا و شاندێکی یاوەری بوو لە ڕۆژی سێشەممە 12ـی ته‌مووز .
له مانگی ئابدا حه‌فت شاند سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد .
ڕۆژی چوارشەممە 17ـی ئابـی 2016 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەشاندێکی باڵای ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا کرد بە سەرۆکایەتی سێناتۆر کۆری بووکەر .
هەروەها رۆژی سیویەکی مانگی هەشت ، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن لە رێگەی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی لە سەرۆک بارزانی کرد.
له مانگی ئه‌یلولی ساڵی دووهه‌زار و شازده، هاوکات له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، ده شاندی جیهانی که زۆربه‌یان له بواری سه‌ربازی و مرۆیی‌دا بوون، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه.
ڕۆژی پێنجشەممە 22ـی 9ـی 2016 سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە مایکڵ فاڵۆن وەزیری بەرگریی بریتانیا و شاندێکی یاوەری کرد.
ڕۆژی هەینی 23ـی 9ـی 2016 سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆرسۆلا فۆندێرلاین وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.
هەمان رۆژ سەرۆک بارزانی له‌گه‌ڵ ژەنەڕاڵ جوزێف ڤۆتێڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا و شاندێکی یاوەری کۆبووه‌وه.
له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی دووهه‌زار و شازده، سێزده شاندی وڵاتانی جیهان سه‌ردانی بارزانیان کرد .

رۆژی یه‌کشه‌ممه 23/10/2016، له شاری هه‌ولێر، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له ئاشتۆن کارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا و شاندی یاوه‌ری کرد
هەروەها ڕۆژی سیشەممە 25ـی تشرینی یه‌که‌می 2016 سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستێفان لۆفێن سەرۆک وەزیرانی سوید و شاندێکی یاوەری کرد.
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا، حه‌فت شاندی وڵاتانی جیهانی و هه‌رێمی و عێراقی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی دوا گۆڕانکاریه‌کانی شه‌ڕی داعش و پێشڕه‌ویه‌کانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌کانی شه‌ڕ کۆبوونه‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه پێنجی نۆڤه‌مبه‌ر، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی سه‌ربازی سوپای عێراقی کرد و، له‌باره‌ی دوا گۆڕانکاریه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ کۆبوونه‌وه.
ڕۆژی سێشەممە 22ـی 11ـی 2016 سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا کرد بەسەرۆکایەتی بێرنارد کازوا ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسا .
له مانگی دیسه‌مبه‌ر و دوا مانگی دوو هەزار و شازدە، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له (7) شاندی بیانی کرد.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 2ـی 12ـی 2016 مایک پێنس جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد وپشتگیریی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە 11ـی کانونی یه‌که‌می 2016 مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاشتن کارتەر وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و شاندێکی باڵای یاوەری کرد.
پیشوازیکردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لایەن وڵاتانی جیهان وەک سەرۆکێکی رێزلێگیراوی ناوچەکە و سەردانی ئەو شاندە باڵایانە بۆ هەولێر ، نێشانەی سەرکەوتنی دیپلۆماسیەتی کورد وپێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستانە کە تەنانەت دەکرێ بڵێین سەڕەرای قەیرانی دارایی و سیاسی هەرێمی کوردستان ، بەڵام 2016 ساڵی دەسکەوتی سەربازی و سیاسی ودیپلۆماسی هەرێمی کوردستان بوو بەسەرۆکایەتی بارزانی.