له 2016 زۆرترین سێرچ له گووگڵ بۆ ئه‌م 10 شته كراوه
كۆمپانیای گووگڵ لیسته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ساڵانه ماتۆڕی گه‌ڕانی گووگڵ به تریلیۆن داواكاری به‌كارهێنه‌رانی چاره‌سه‌ر ده‌كات بۆ گه‌ڕان به دوای ئه‌و شتانه‌ی كه داوای ده‌كه‌ن، ئه‌و ماتۆڕه وێڕانی خزمه‌تگوزاری گه‌ڕان، چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی دیكه‌شی بۆ به‌كارهێنه‌ران به‌رده‌ستكردووه.
كۆمپانیاكه لیستێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به هه‌موو ئه‌و شتانه كردووه، كه له ساڵی 2016دا زۆرترین سێرچیان بۆ كراوه.
ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و شتانه‌ی سێرچیان بۆ كراوه، بریتییه له وشه‌ی "Powrball" كه یانسیبكی ئه‌مه‌ریكیه و كۆی خه‌ڵاته‌كانی ده‌گاته 1.56 ملیار دۆلار و له ساڵی 2016شدا سێ كه‌س یانسیبه‌كه‌یان بۆ ده‌رچووه.
به گوێره‌ی لیسته‌كه‌ی كۆمپانیای گووگڵ، ئه‌و 10 شته‌ی زۆرترین سێرچیان بۆ كراوه، بریتین له:
1- Powerball یانسیبێكی ئه‌مه‌ریكییه.
2- پرێنس (Prince), گۆرانیبێژێكی ئه‌مه‌ریكییه و ئه‌مساڵ كۆچی دوایی كرد.
3- باهۆزی ماتيۆ.
4- پۆكیمۆن گۆ، یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی، ئه‌مساڵ ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد.
5- Slither.io, یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئۆنلاینه و به كۆمپیوته‌ر و مۆبایل ده‌كرێت.
6- یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد، ئه‌مساڵ له به‌رازیل به‌ڕێوه‌چوو.
7- ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی به‌ریتانی، دیڤیز بۆی.
8- ترامپ, 45ه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، كه كاندیدی كۆمارییه‌كان بوو.
9- هه‌ڵبژاردن
10- هيلارى كلينتۆن, كانديدى دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه نه‌یتوانی له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
سه‌رچاوه: تايم