ترەمپ ستایشی پوتین دەكات
به كه‌سێكی زۆر زیره‌ك ده‌زانێت
.jpg)
K24 – هه‌ولێر
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ھەلبژێردراوی ئەمریكا ستایشی ڤلادمیر پوتینی سەرۆكی روسیا دەكات بە بۆنەی دواخستنی ھەنگاوەكانی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە بڕیارەكانی ئەم دواییەی باراك ئۆباما دژی وڵاته‌كه‌ی.
ئیدارەی ئۆباما له كرده‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌دا، سه‌رباری بڕیاری ده‌ركردنی 35 دیپلۆماتكاری روسیا كه 72 كاتژمێر مۆڵه‌تیان پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی واشنتۆن به‌جێ بهێڵن، دوو كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌واڵگری رووسیا له نیویۆرك و میریلاند داخست و هه‌روه‌ها سزای به‌سه‌ر 4 به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی مۆسكۆ و 3 كۆمپانیای رووسی سه‌پاند كه هاوكاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.
وەزیری دەرەوەی روسیا پێشنیاری دەركردنی 35 دیپلۆماتكاری ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به پوتین كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و توڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا.
به‌ڵام پوتین له لێدوانێكی پێشبینی نه‌كراودا رایگه‌یاند هیچ دیپلۆماتكارێكی ئه‌مریكا ده‌ر ناكه‌ین و چاوه‌ڕێی ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین.
تره‌مپ له تویتێكدا رایگه‌یاند "هه‌نگاوێكی گه‌وره بۆ پاشخستن له لایه‌ن ڤلادمیر پوتین، هه‌میشه زانیومه ئه‌و زۆر زیره‌كه".
بڕیاره‌كانی ئۆباما به‌رامبه‌ر روسیا به‌هۆی سیخۆری و هێرشه سایبرییهكانی مۆسكۆ به‌رامبه‌ر واشنتۆن گیراوه‌ته به‌ر و كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا به‌پێچه‌وانه‌ی تره‌مپ پێشوازییان له‌م بڕیاره‌ی ئۆباما كرد، هه‌رچه‌نده به دهرهنگیشیان زانی.
Great move on delay (by V. Putin) - I always knew he was very smart!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 30, 2016