توركیا و عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی دەكەنەوە
ئه‌ردۆغان باس له سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام عه‌بادی هیچ ئاماژه‌یه‌ك پێ نادات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق له شه‌ڕی دژی داعش و سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاژانسی ئانادۆل به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند هه‌ردوو لا باسیان له سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم بۆ عێراق كرد كه بڕیاره له كانوونی دووه‌می ساڵی 2017 سه‌ردانی به‌غدا بكات.
به‌ڵام نووسینگه‌ی عه‌بادی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان ئه‌ردۆغان و عه‌بادی هیچ ئاماژه‌یه‌كی به سه‌ردانی یلدرم بۆ به‌غدا نه‌دا.
له هه‌واڵه‌كه‌ی ئانادۆل هاتووه "هه‌ردوو پێداگریان له‌سه‌ر به‌هیزكردنی دانوستانی راسته‌وخۆ نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدادیان كرد و پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ش ئه‌م ره‌زامه‌ندییه پیشان ده‌ده‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی عه‌بادی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به "به‌هێزكردنی دانوستانی راسته‌وخۆ نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا" نه‌كراوه و له جیاتی ئه‌و له‌سه‌ر زاری ئه‌ردۆغان باسی له پشتگیری ئه‌نقه‌ره بۆ عێراق و سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی كردووه و هه‌موو تواناییه‌كانی خۆی بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر ده‌خاته به‌رده‌م عێراق و سه‌ركه‌وتنی مووسڵیش به نزیك زانیوه كه پێی وایه په‌یامێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌نه ئامانج و پێداگیریشی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له عێراق سوریا كرد به‌هۆی پێكه‌وه‌بوون و هاوكاری، چونكه په‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیری وڵاتانی دراوسی به ئه‌وله‌وییه‌تی خۆیان زانیوه.
عه‌بادی پێداگری له‌سه‌ر گرنگی سه‌روه‌ری عێراق و نه‌هیشتنی هۆكاره‌كانی ناكۆكی و به خێرایی چاره‌سه‌ركردنیان به رێگه‌ی زیاتركردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تی و رێزگرتنی دوو لایه‌نه‌ی دراوسێتی كرد.
گوتیشی ده‌ستووری عێراق رێگه به هیچ لایه‌نێك نادات خاكی عێراق بۆ كاری خراپ دژی وڵاتانی دراوسێ به‌كار بهێنێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و به‌غدا به‌هۆی بوونی سه‌ربازانی توركیا له باشیك دووچاری ئاڵۆزی بووه و عێراق پێشتر ئه‌و پرسه‌ی برده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بوونی سه‌ربازانی توركیا به بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خۆی ده‌زانێت و به به‌رده‌وامی داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له گفتوگۆی نێوان عه‌بادی و ئه‌ردۆغان له هه‌ردوو سه‌رچاوه باسی لێوه نه‌كرا، بوونی هێزه‌كانی توركیایه له باشیك.