به فه‌رمی پراندێلی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ڤالێنسیا ده‌كشێته‌وه
دوای 10 یاری له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی دوور ده‌كه‌وێته‌وه
سزاری پراندێلی راهێنه‌ری ئیتاڵی دوای 10 یاریی له سه‌ركردایه‌تیكردنی ڤالێنسیا و دوای ته‌نیا 3 مانگ، ده‌ستی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه كشانده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش شوێنه‌كه‌ی به یاریزانێكی پێشووی ڤالێنسیا پڕ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 31 كانوونی یه‌كه‌می 2016، یانه‌ی ڤالێنسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه پراندێلی به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی داوای ده‌ستبه‌رداربوون له پۆسته‌كه‌ی كردووه و ئه‌و یانه‌یه‌ی ناچاركردووه كه به بڕیاره‌كه‌ی رازی ببن.
هاوكات كارگێری شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه گۆنزالێزی یاریده‌ده‌ری پراندێلی و یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی كاتی تا كۆتایی وه‌رز پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه وه‌رده‌گرێت.
ڤالێنسیا له مانگی ئه‌یلولی رابردوو كه 4 یاریی له‌سه‌ریه‌كی سه‌ره‌تای وه‌رز دۆڕا، بڕیاریدا پاكۆ ئایستاران له راهێنه‌رایه‌تی دووربخاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی پراندێلی به راهێنه‌ری نوێ ده‌ستنیشان بكات.
له ئێستاشدا ئه‌م یانه‌یه له‌م وه‌رزه به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت و به 12 خاڵ له خانه‌ی حه‌ڤده‌م ده‌بینرێت.
سیزار پراندێلی 59 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی لیچی، ڤیرۆنا، رۆما، فیۆرێنتینای ئیتاڵیا و گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیاش كردووه، له نێوان ساڵی 2010 ـ 2014 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بووه.