قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەستیپێكرد
ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی گهڕهكانی به‌ری چه‌پی شاری موسڵه
K24 – هه‌ولێر
سەرچاوەیه‌كی ئەمنی عێراق بە كوردستان24 رایانگەیاند قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەستیپێكرد، پاش ئەوەی بۆ ماوەی دوو ھەفتە وەستابوو.
هێزه‌كانی عێراقی له قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌یانه‌وێت ته‌واوی به‌ری چه‌پی شاری موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن كه له قوناغی یه‌كه‌مدا زیاتر له 40 گه‌ڕه‌كیان له كۆی 65 گه‌ڕه‌كی به‌ری چه‌پی شاره‌كه كۆنترۆڵ كراون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "قوناغی دووومی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بۆ رزگاركردنی گەڕەكەكانی دیكەی بەری چەپی موسڵ دەستیپێكرد".
بێ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات، گوتی "دەستمان بە ھێرش كردووە و ئامانجیشی گەڕەكەكانی قودس، كەرامە و موسەنان"، كە لە بەری چەپی شارەكە ھەڵكەوتوون.
فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆر عەبدولغەنی ئەسەدی رایگەیاند هێرشه‌كه‌یان كاتژمێر 7:00 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌ستیپێكرد و هێزه‌كانیان به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی قودس ده‌جوڵێن.
له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكرد.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و تا ئێستا چه‌ندین شارۆچكه و شاره‌دێ له ده‌ووربه‌ری موسڵ و زیاتر له 40 گه‌ڕه‌كی به‌ری چه‌پی شاری موسڵ رزگار كراون و موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆ دراوه.