دوای سێ ساڵ لە شەھیدكردنی گەنجێك ھێشتا تۆمەتباران رادەستی دادگا نەكراون
سێ ساڵ پێش ئێستا لە خۆپێشاندانەكانی سەید سادق شەھیدكرا
.gif)
K24 – سەیدسادق
سێ ساڵ بەسەر شەھید كردنی گەنجێكی شارۆچكەی سەید سادق بەناوی (بڕیار حەسەن) تێدەپەڕێت كە لەكاتی خۆپێشاندانەكان شەھیدكرا، بەڵام تا ئێستا تۆمەتباران رادەستی دادگا نەكراون، برایەكی بڕیاریش دەڵێ، پارێزەرانی خۆبەخش وەك پێویست نەبوو.
لە ساڵیادی شەھیدكردنی بڕیار حەسەن لە خۆپێشاندانەكانی قەزای سەید سادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی كەسوكار و ھاوڕێیانی مەراسیمێكی ماتەمینی لەسەر گۆڕەكەی بەڕێوەدەچێت.

بڕیار حەسەن ئەو گەنجەی لە 2/1/2014 لە خۆپێشاندانەكانی شارۆچكەی سەید سادق شەھیدكرا
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی داخستنی دۆسیەی شەھیدكردنی براكەیان، بەرھەم حەسەن برای شەھید بڕیار گوتی: "دۆسیەكە لە دادگا لە داخستن دایە و تا ئێستا تۆمەتباران رادەستی دادگا نەكراون، ھەروەھا پارێزەرە خۆبەخشەكان لە ئاستی پێویستدا نەبوون".
لەكاتی خۆپێشاندانەكانی سەیدسادق لە 2/1/2014، گەنجێكی شارەكە بەناوی بڕیار حەسەن شەھید بوو.





