بارزانى و ئۆلاند له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

كه‌مێك پێش ئێستا مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆشكى تايبه‌ت به‌ پێشوازى شانده‌ ديپلۆماتييه‌كان، پێشوازى له‌ سه‌رۆكى كۆمارى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند كرد

K24 – هه‌ولێر:

دواى سه‌ردانى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ چياى زه‌ردك، كه‌مێك پێش ئێستا مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆشكى تايبه‌ت به‌ پێشوازى شانده‌ ديپلۆماتييه‌كان، پێشوازى له‌ سه‌رۆكى كۆمارى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند كرد و كۆبوونه‌وه‌ى تايبه‌تى هه‌ردوولا ده‌ستيپێكرد.

له‌ مه‌راسيمى پێشوازييه‌كه‌دا، هه‌ريه‌ك له مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێم كوردستان و نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان،‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود، سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان و جه‌عفه‌ر مسته‌فا، فه‌رمانده‌ له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌بوون. 

بڕياره‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى سازبكه‌ن.