به ڤيديۆ.. بارزانى بۆ ئۆلاند: پشتيوانمان بن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ين به ئاواته‌كانمان
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئه‌نجاميدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، ئێستا شه‌ڕ له ناو جه‌رگه‌ى داعشه، به‌ڵام ماناى وا نييه تيرۆر ته‌واو بووبێت و ئه‌و مهترسييانه هه‌ن.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئه‌نجاميدا رايگه‌ياند، جارى يه‌كه‌م له كاتێكدا شه‌ڕ سه‌خت بوو، نزيك بوو له پايته‌ختى ئێمه ئێوه موجازه‌فه‌تان كرد و سه‌ردانتان كردين و ئه‌وه هه‌ڵوێستێكى مه‌زن بوو.
گوتيشى: ئێمه‌تان سه‌ربه‌رز كرد، به هاتنتان.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه هه‌ميشه فه‌ره‌نسامان بينيوه كه پشتيوانمان بووه و ئومێد ده‌كه‌ين هه‌ميشه فه‌ره‌نسا پشتيوانمان بێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ين بهئاواتهكانمان.