مه‌حموود عوسمان: هه‌ولێر بووه‌ته ناوه‌ندێكى گرنگ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و داعش
په‌يوه‌نديى نێوان كورد و فه‌ره‌نسا په‌يوه‌ندييه‌كى دێرينه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌يلوول.
K24 – هه‌ولێر:
سياسهتمهدارى كورد، مه‌حموود عوسمان، رايگه‌ياند، په‌يوه‌نديى نێوان كورد و فه‌ره‌نسا په‌يوه‌ندييه‌كى دێرينه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌يلوول.
سه‌باره‌ت به هاتنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان، گوتى: هۆيهكى گرنگى ئه‌وه‌يه كه پێشمه‌رگه به خوێنى خۆى سهلماندوويهتى شه‌ڕى تيرۆر ده‌كات و كوردستان جێگه‌ى پێكه‌وه ژيانى ئاشتييانهيه و زياتر له مليۆن و نيوێك ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمى كوردستانن و ئه‌مه پرسى گرنگن و له وڵاتانى ده‌وروبه‌رمان وانييه و له 2017دا ئه‌م هاتنه رووداوێكى گرنگه و هيوادارم په‌يوه‌ندى ديپلۆماسى زياتر بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و ئه‌مريكا و وڵاتانى ديكه.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌ربه‌خۆيى و مافى چاره‌نووس ده‌بێت له به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌گه‌ر له به‌غدا گه‌يشتينه ئه‌نجام و توركيا و ئێران دژى نه‌بوون، ئه‌وا ده‌كرێت وڵاتانى ئه‌وروپا پشتيوانى بكه‌ن و فه‌ره‌نسا له پێش هه‌موويانه‌وه پشتگيرى بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئۆلاند هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت له مووسڵ چى رووده‌دات، له هه‌ولێره‌وه ده‌زانێت، چونكه هه‌ولێر بووه‌ته ناوه‌ند و موسڵ بووه‌ته كێشه‌يه‌كى گه‌وره و ئۆلانديش زۆر گرنگى به‌و پرسه ده‌دات.
مه‌حموود عوسمان گوتيشى: هيوادارم سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه سه‌ره‌تاى رێككه‌وتنى لايه‌نه ناوخۆييه‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ى له به‌غدا قورساييان هه‌بێت و له ده‌ره‌وه‌ش لۆبيى بكه‌ن و بتوانن شوێنه‌واره خراپه‌كانى 2016 بسڕنه‌وه.