كەشناسی پێشبینیەكان بۆ بەفر و بارانبارینی ئەم مانگە ئاشكرا دەكات
پێشبینی دەكرێت لەم كاتە بەفر ببارێت
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ چەند رۆژی داھاتوو دەخاتەڕوو ئاشكرای دەكات تا 10 ئەم مانگە پێشبینی بارانبارین ناكرێت، پێشبینی دەكرێت دوای ئەو وادەیە بەفرو بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان دەست پێبكات.
لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژباشی كوردستان24، فازڵ ئیبراھیم بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "تا 10 مانگ پێشبینی بارانبارین ناكرێت، بەڵام دوای ئەو وایە بارستە ھەوایەكی سارد كاریگەری دەكاتە سەر ھەرێمی كوردستان و چاوەڕوان دەكرێت بەفر لە ھەرێمی كوردستان ببارێت".
فازڵ ئیبراھیم روونیكردەوە: "تا كۆتایی ئەم مانگە پێشبینی دەكرێت دوو نزمە پاڵەپەستۆ دەكرێت بۆسەر ھەرێمی كوردستان، لەگەڵیدا بارانبارین دەست پێدەكات".