"به‌سته‌ڵه‌ك له هه‌ڵامه‌ت ده‌یانپارێزێت"
خه‌ڵكی ساردترین شاری جیهان له ناو به‌فراودا مه‌له ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
خه‌ڵكیكی زۆری شاری ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان حه‌ز به كه‌شوهه‌وای به‌فراوی و شه‌خته‌به‌ندیی وه‌رزی زستان ده‌كه‌ن،ئه‌وان له‌و به‌سته‌ڵه‌ك و به‌فراوه‌دادا به رووتی مه‌له ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن"به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه ته‌ندروستییان زۆر باش ده‌بێت و له نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت(په‌سیو) و هه‌ستكردن به ماندووبوون دوور ده‌كه‌ونه‌وه".
رووباری(ئه‌سیل) به ناو شاری ئه‌ستانه‌دا ده‌ڕوات،ئه‌و شاره‌ش به ساردترین شاری جیهان ناوده‌برێت، خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و شاره حه‌زوو ئاره‌زووه‌ی مه‌له‌كردنیان له‌و به‌فراو و به‌سه‌ته‌ڵه‌كه‌ی وه‌رزی زستان هه‌یه،ئه‌وان چه‌ند درزێك ده‌كه‌نه سه‌ره‌وه‌ی رووباره به‌ستووه‌كه و دواتر له ناو به‌فراوی رووباره‌كه مه‌له ده‌كه‌ن،له كاتێكدا هێنده سارده پله‌ی گه‌رمای ئاوه‌كه ده‌گاته 40 پله‌ی ژێر سفر".
به‌ڵام ئه‌وم وێنانه له یانه‌یه‌كی تایبه‌ت به گیانله‌به‌ره ئاوییه‌كانی شاره‌كه گیراوه،له‌و كاته‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س له ناو سه‌هۆڵاو و شه‌خته و به‌فرێكی زۆردا سه‌رقاڵی مه‌له‌كردنن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)