نیو سه‌ده‌یه بێبه‌رامبه‌ر خزمه‌ت ده‌كات
به فریشته‌ی سه‌ر زه‌وی وه‌سفی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئێلین هانا، له دایكبووی ساڵی 1933ی ویلایه‌تی جیۆرجیای ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌و ژنه كه هه‌ندێك به فریشته‌ی سه‌رزه‌وی وه‌سفی ده‌كه‌ن، ماوه‌ی 50 ساڵ بێبه‌رامبه‌ر و وه‌ك خۆشبه‌خشێك، به ده‌نگی خۆی كتێبی ده‌خوێنده‌وه و ده‌نگه‌كه‌ی تۆمارده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی نابینایان بتوانن له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبانه سوودمه‌ند بن.
ئه‌و كاره‌ی هانا، ته‌نها بۆ نابینایان نه‌بوو، به‌ڵكو سوودی بۆ ئه‌وانه‌ش هه‌بوو، كه توانای نووسین و خوێندنه‌وه‌یان نه‌بوو.
هانا له ساڵی 1963ه‌وه وه‌ك خۆبه‌خشێك له‌گه‌ڵ رێكخراوی "لێرنینگ ئۆڵی" ده‌ستی به‌كاركرد، به‌ڵام وه‌ك خۆبه‌خشێك و بێبه‌رامبه‌ر، ئه‌و دوای نیوه‌ڕۆیان نه‌ده‌چووه هیچ شوێنێك، به‌ڵكو خۆی ده‌گه‌یانده ستۆدیۆ و كتێبی ده‌خوێنده‌وه، به‌تایبه‌تیش كه له سه‌ره‌تادا، سیسته‌می مۆنتاژكردنی ده‌نگی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا دیجیتاڵی نه‌بووه و بۆ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه ده‌كرا، ده‌بووایه جارێكی دیكه و سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
هانا ، خۆی مامۆستای بیركاری بوو، به وێبسایتی "ناشناڵز وێڵ"ی گوتبوو: "من له‌و كاره وه‌ك خۆبه‌خشێك به‌رده‌وام ده‌بم، تا ئه‌و كاته‌ی پێمده‌ڵێن بوه‌سته و چیدیكه نا‌توانیت ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ی".
دوای خانه‌نشینبوونیشی، هانا وه‌ك خۆبه‌خشێك و به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ به‌رامبه‌رێك به‌رده‌وام بوو له كاره‌كه‌ی و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، ناچێته هیچ شوێنێك تا ئه‌و كاره هه‌بێت.
ئێلین هانا له ساڵی 2013دا، یادی په‌نجا ساڵه‌ی ده‌ستپێكردنی كاری خۆبه‌خشی كرده‌وه و راشیگه‌یاند، له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و ژنه له رێكخراوه‌كه‌دا، ناوی له ریزی ئه‌و خۆبه‌خشانه‌دا هه‌ڵواسراوه، كه زیاتر له هه‌زار كاتژمێر ده‌نگییان تۆماركردووه.