ئه‌م سێ وڵاته كۆنسوڵخانه‌ی خۆیان له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه
34 وڵات نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی "ئاوستریا" نه‌مسا، ئه‌رمینیا و به‌ڕازیل به نیازن كۆنسوڵخانه‌ی خۆیان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه.
عه‌بدولخالق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌ر سێ وڵات ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه و ئێستا سه‌رقاڵی رێكاره یاساییه‌كانن له وڵاتانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ده‌ست به كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌كان بكه‌ن.
عه‌بدولخالق محه‌مه‌د راشیگه‌یاند، خاڵی ئه‌رێنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، تا ئێستا هیچ وڵاتێك هاووڵاتییانی خۆی ئاگادارنه‌كردووه‌ته سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن له به‌ر ره‌وشی ئه‌منی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی رێنمایی بۆ گه‌شتیارانی وڵاته‌كانییان ده‌رده‌كه‌ن له سه‌ردانیكردنی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و رێنماییانه هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، هیچ وڵاتێك تا ئێستا به‌هۆی ره‌وشی ئه‌منی، ته‌نانه‌ت له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر پایته‌خت، كۆنسوڵخانه‌ی خۆی دانه‌خستووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ئێستادا نوێنه‌رایه‌تی 34 وڵات له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و 30 وڵات كۆنسوڵخانه‌یان كردووه‌ته‌وه و 4 وڵاتیش كۆنسوڵخانه‌ی فه‌خرییان هه‌یه.