ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى سلێمانى – هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى: هۆشدارى ده‌دات
ئاراسته‌كردنی خۆپیشاندان بۆ به‌رده‌م باره‌گاكانمان به‌هێڵی سوور ده‌زانین.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى سلێمانى – هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، له راگه‌يه‌ندراوێكدا هۆشدارى ده‌دات له ئاراسته‌كردنى خۆپيشاندان بۆ به‌رده‌م باره‌گاكانى پارتى و ده‌ڵێت: "ئاراسته‌كردنی خۆپیشاندان بۆ به‌رده‌م باره‌گاكانمان به‌هێڵی سوور ده‌زانین".
ده‌قى راگهيهندراوهكه:
راگه‌یه‌ندراوێك له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه)ـی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه.
هه‌روه‌كو گوێبیست ده‌بین، بڕیاره سبه‌ینێ له‌ژێر ناوی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكدا، خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت، خۆپیشاندانهكهش بۆ به‌رده‌م باره‌گای سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیيه‌كان بێت. ئێمه وه‌ك چه‌ندینجار دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، له دۆخی ئارام‌دا ئاماده‌بوین و ئاماده‌ش ده‌بین، گوێ بۆ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ڕابگرین، به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دروستكردنی دۆخی نائارام، به‌مه‌له كردنی هه‌ندێ هێزی ده‌بینین له‌ئاوی لێڵدا، بۆیه هه‌وڵی ناچاركردنمان به گوێگرتن، ئاراسته‌كردنی خۆپیشاندان بۆ به‌رده‌م باره‌گاكانمان به‌هێڵی سوور ده‌زانین. دیاره ئه‌زموونه‌كانی به‌ر له ئێستاش ئه‌و راستیيهی سه‌لماندووه، كه ئه‌م شێوازه به‌قازانجی هیچ لایه‌ك نییه.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه)ـی (پ. د. ك )
4-1-2017