"بكوژه‌كه توركیای جێهێشت"
به بۆنه‌ی گه‌یشتنی به سووریا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شاری ره‌ققه‌ی سووریا كه له ژێر حوكمی توندی چه‌كدارانی داعشدا ده‌ژین،ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن"ئه‌نجامده‌ری كوشتارگه‌ی یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ به‌م دواییانه گه‌یشتووه‌ته شاری ره‌ققه".
یه‌كێك له به‌رپرسانی په‌یجی "الرقة تذبح بصمت" كه تایبه‌تمه‌نده به هه‌واڵه‌كانی شاری ره‌ققه و چاودێریكردنی پێشێلكارییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له شاره‌كه،به پێگه‌ی (هافینگتۆن پۆست) ی راگه‌یاندووه"هه‌واڵ هه‌یه چه‌كدارانی داعش رۆژی چوار شه‌ممه 4/1/2017 به بۆنه‌ی گه‌یشتنی بكوژه‌كه بۆ بۆ شاری ره‌ققه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سووریا ته‌قه‌ی خۆشییان كردووه".
به‌ڵام له راستی هه‌واڵه‌كه ته‌واو دڵنیا نه‌بووه.
له ساته‌كانی یه‌كه‌می ساڵی نوێ‌دا،بكوژێك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی(رینا) له ناوچه‌ی ئۆرتاكۆی شاری ئیستانبوڵ و ته‌قه‌ی له ئاماده‌بووانی ناو یانه‌كه‌كرد،له ئه‌نجامدا زیاتر له 40 كه‌سی كوشت و 65 كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند"ناسنامه‌ی بكوژه‌كه‌یان ده‌ستنیشانكردووه،بكوژكه‌كه رۆژی 20/11/2016 له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانی هاتووه‌ته توركیا".