لێژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان له بارهی داخستنی رێكخراوی یهزدا هاته دهنگ
ئهو رێكخراوه كاری خێرخوازی "بۆ ئهنجامدانی چالاكی سیاسی لهنێو كهمپهكان قۆستووهتهوه"
K24 - ههولێر:
لێژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، له بارهی داخستنی رێكخراوی یهزدا هاتهدهنگ و رایدهگهیهنێت، ئهو رێكخراوه كاری خێرخوازی "بۆ ئهنجامدانی چالاكی سیاسی لهنێو كهمپهكان قۆستووهتهوه".
له بهشێكی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "کاری سەرەکی ئەم رێکخراوە مرۆییە، بەڵام لە دەرەوەی چوارچێوەی کاری مرۆیی کاری کردووە ومۆڵەتى كارى خێرخوازى قۆزتۆتەوە بۆ ئەنجامدانى كارى سياسى كە پێچەوانەى مۆڵەتى كاركردنيانە و هۆشدارييەكانى لايەنە پەيوەندارەكای پشتگوێخسووە و گوتارێكى ميديايى تەواو سياسيى ئاڕاستەكراو دژى هەرێمى كوردستان و كەلتوورى پێكەوەژيان لە هەرێم بەكارهێناوە"
لێژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، له راگهیهندراوێكدا، كه وێنهیهكی دهست كوردستان 24 كهوتووه، داوا له سهرجهم رێكراوهكان دهكات، پابهندی یاساكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بكهن و رێنماییهكانی چۆنیهتی كاركردنی رێكخراوهیی، لهبهرچاو بگرن.
به گوێرهی راگهیهندراوهكه، به سوودوهرگرتن له یاسای دامهزراندنی رێكخراوهكان، یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2011، نزیكهی (2344) رێكخراو و سهنتهر و كۆمهڵه و ناوهندی عێراقی، له ههرێمی كوردستان مۆڵهتی كاركردنییان وهرگردووه و كار و چالاكییهكانی خۆیان ئهنجام دهدهن.
دهقی راگهیهندراوهكه:
لێژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان: پێویستە هەموو رێكخراوەكان پابەندی یاسا و رێنماییەكانی حكومەتی هەرێم بن
لە هەرێمی كوردستان یاسایەكی تایبەت هەیە بە تۆماركردنی رێكخراو و سەنتەر و ناوەندەكان، و چەند مەرجێك دانراوە بۆ دامەزراندنی رێكخراوەكان، لە كاتی تۆماركردنی رێكخراوی ناحكومی دا، پێویستە دامەزرێنەرانی رێكخراو رەچاوی چەند رێنماییەك بكەن لەوانە: بۆ دامەزراندنی رێكخراو ەکان لە هەرێمی کوردستان یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2011ی تایبەت بەڕێكخراوە ناحكومییەكان دەرچووە و لەژێر رۆشنایی ئەو یاسایەدا پێویستە لەسەر دامەزرێنەرانی رێكخراو، پەیڕەوێكی ناوخۆی تایبەت بەرێكخراوەكەیان ئامادە بكەن، كە ئەرك و ماف و بەرپرسیارێتی رێكخراوەكە لەخۆ بگرێت، بۆیە هیچ رێكخراوێكی ناحكومی ناتوانێ بەبێ بوونی پەیڕەوی ناوخۆ دابمەزرێت.
لێژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند بە سوود وەرگرتن لەم یاسایە تا ناوەڕاستی ساڵی 2016 لە كوردستان (2344) رێکخراو و کۆمەڵە و سەنتەر و ناوەند لۆکاڵی و عێراقی و بیانی لە کوردستان لە بوارە جیاجیاکان مۆڵەتی فەرمی کارکردنیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و کارەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن و حکومەتی هەرێم هاوکاری رێکخراوەکان دەکات بەتایبەتی رێکخراوە خێرخوازییەکان کە هاوکاری ئاوارە و پەنابەران دەکەن، چونکە قەیرانی ئابووری بارگرانییەکی زۆری لەسەر حکومەت درووست کردووە بەجۆرێک ناتوانێت بە تەنیا ئەرکی حەواندنەوە و یارمەتیدانی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو ئاوارە و پەنابەر لە ئەستۆ بگرێت.
سەبارەت بە راگرتنی کاری رێکخراوی یەزدا لە نێو کەمپی ئاوارەکان لێژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان خستە سەر : کاری سەرەکی ئەم رێکخراوە مرۆییە، بەڵام لە دەرەوەی چوارچێوەی کاری مرۆیی کاری کردووە ومۆڵەتى كارى خێرخوازى قۆزتۆتەوە بۆ ئەنجامدانى كارى سياسى كە پێچەوانەى مۆڵەتى كاركردنيانە و هۆشدارييەكانى لايەنە پەيوەندارەكای پشتگوێخسووە و گوتارێكى ميديايى تەواو سياسيى ئاڕاستەكراو دژى هەرێمى كوردستان و كەلتوورى پێكەوەژيان لە هەرێم بەكارهێناوە كە دوور لە هەموو مانايەكى كارى خێرخوازى و مرۆيی، هەروەها تۆمەتی بێبنەماى ئاراستەی حكوومەتى هەرێمى كوردستان بە سەپاندنى ناسنامەيەكى نەتەوەيى دياريكراو بەسەر ئێزدييەكاندا، لە هەمانکاتدا دانيشتن و كۆبوونەوەى شاراوە و بێ مۆڵەتی ئەنجامداوە لەگەڵ لايەنە سەربازييە جياكان و ميليشيا چەكدارە ناياسايى و ناشەرعييەكان لە ناوچەى شەنگاڵ كە لە دۆخێكى ئەمنيى ئاڵۆز و هەستياردايە وكار و هەوڵى بەردەوامی داوە بۆ كۆچپێكردنى بەكۆمەڵى ئێزدييەكان و چۆڵكردنى ناوچە ئێزدينشينەكان بە داواكردن لە وڵاتانى دەرەوە بۆ وەرگرتنى سەدان هەزار ئێزیدى لەو وڵاتانە.
لێژنەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی خستە روو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستێکی بەرز لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بە جینۆساید ناساندنی کەیسی کوردانی ئێزیدی بەشێوەیەکی یاسایی و لە دوای رفاندنی ئافرەت و کچانی ئێزیدی لەلایەن داعشەوە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو توانایەکییەوە هەوڵی رزگار کردنی ئەو هاووڵاتییە ئێزیدییە رفێندراوانە دەکات و لیژنەیەکی تایبەتی داناوە و بودجەی تەواویشی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە و بەپێی ئەم پرۆسەیە کە تا ئێستاش بەردەوامە بە هەزارانیان ئازاد کراون، بەڵام رێکخراوی یەزدا هەستاوە بە وەرگرتنی ئيفادەى ڕزگاربووانى دەستى داعش و ڤيديۆكردن و دۆكيومێنتكردنيان بە بیانووی بەجينۆسايد ناساندنی دۆسيەکە و مامەڵەكردن لەگەڵ لايەنە نێودەوڵەتييەكان لەسەر ئەم پرسە بەبێ هەماهەنگى لەگەڵ حكوومەت و لەم بارەیەوە لە چوارچێوەی لە دوايين فيستيڤاڵى فيلمى نێودەوڵەتيى دهۆكدا بە پیلانێکی پێشوەختە هەوڵیاندا بۆ نانەوەى ئاڵۆزى و پشێوييەكى گەورە لە كاتی نمایش کردنی فيلمێكى سينەمايى دەربارەى جينۆسايدى ئێزدييەكان .
لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە رێکخراوی ناوبراو بەردەوام بووە لە سەرپێچی کردنی یاسا و رێنماییەکان و لەم بارەوە وتی: رێکخراوی ناوبراو لە هەوڵى بەردەوادا بووە بۆ لەكەداركردنى حكوومەت و پێشمەرگە لە ناوخۆ و دەرەوەى وڵات لە كاتێكدا كوردستان كاراترين ئەندامى هاوپەيمانيى نێودەوڵەتيى دژەتيرۆر و پێشمەرگەش مايەى ڕێزى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتييە و بە سەدان شەهيدى بۆ ڕزگاركردنى ناوچە ئێزدييەكان و پێكهاتە نەتەوەيى و ئايينييەكانى ديكە داوە.
لەلایەکی دیکەوە نوێنەرانى هەڵبژێردراو و دامەزراوە و لايەنە ئێزدييەكان گلەيى و سكاڵاى ئەوەیان کردووە کە رێکخراوی ناوبراو بە ناوى كۆمەك و هاوكارى بۆ ئێزدييەكان بڕێكى زۆرى پارەى لە دەرەوە وەرگرتووە و تەنيا بەشێكى كەمى داوەتە لێقەوماوانى ئێزیدى و ئێستا دۆسيەكە كراوەيە و لەژێر لێكۆڵينەوەدايە، بۆیە پارێزگای دهۆک چەندین جار داوای لە بەرپرسانی رێکخراوی ناوبراو کراوە بۆ ئەوەی پابەند بە کار و پەیڕەوی ناوخۆی رێکخراوەکە و دوای چەندین جار ئاگادارکردنەوە و کۆبوونەوە لەگەڵیان بۆ ئەوەی لە چوارچیوەی کاری مرۆیی دەرنەچێت، بەڵام رێکخراوی ناوبراو بەردەوام بووە لە سەرپێچیکردن و گوێ نەدان بە یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێم و بەپێی نووسراوی ژمارە (1/2730) لە (27/12/2016) ی بەشی کاروباری مرۆڤایەتی پارێزگای دهۆک کە ئاراستەی گشت قایممەقایمەکانی سنووری پارێزگای دهۆک کاری رێکخراوی (یەزدا) لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان رابگیرێت.
لە کۆتاییدا لێژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان تیشکی خستە سەر گرنگی پابەندبوونی رێکخراوەکان بە ئەرک و پەیڕەوی ناوخۆیانەوە و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە کاری رێکخراوەکان روون و ئاشکران.