به ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیزمیر ببینه
دوو كه‌س كوژران و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
میدیاكانی توركیا بڵاوییانكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، له نزیك باڵه‌خانه‌ی دادگای شاری ئیزمیر روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوو كه‌س كوژراون و 10 كه‌س برینداربوونه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ش له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه.
پۆلیسی توركیا رایگه‌یاند، دوو له ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه كوژراون و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"یش له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوو كوژراوه‌كه‌ش، پۆلیسێك و فه‌رمانبه‌رێكی دادگای ئیزمیرن.
چركه‌ساتی ته‌قینه‌وه‌كه
وه‌ك له‌م گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆتۆمبێلێك له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه پۆلیسێك و فه‌رمانبه‌رێكی دادگای ئیزمیر كوژرا و نزیكه‌ی 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه، زیانێكی زۆری ماددی به شوێنه‌كه و ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌یاندووه.

وێنه‌ی ئه‌و پۆلیسه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئیزمیر كوژرا، به‌ناوی فه‌تحی سهكین
چركه‌ساتی كوشتنی پۆلیسه‌كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریدا

وێنه‌ی یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه و هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری ئیزمیری توركیا، كه له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه كوژراوه و وه‌ك له وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، دوای ته‌قینه‌وه‌كه هه‌وڵیداوه به‌چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی له جۆری كلاشینكۆف (AK47)، ده‌ست به ته‌قه‌كردن بكات.
وێنه‌كه له‌لایه‌ن سایته هه‌واڵییه‌كانی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه، ده‌نگی ته‌قه له شوێنه‌كه بیستراوه.
تا ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه و هێرشه چه‌كدارییه‌ی ئه‌مڕۆ شاری ئیزمیری توركیا رانه‌گه‌یاندووه.