دووه‌م گرانترين ماسى سه‌ده‌ى 21 فرۆشرا
كێشى 212 كيلۆگرام بووه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى گاردياى بريتانى بڵاويكرده‌وه، له مه‌زادى سوكيجى ماسييه‌كى جۆرى تونهى گه‌وره كه كێشى 212 كيلۆگرام بووه به 640 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه.
ئه‌و نرخه به دووه‌م گرانترين نرخى ماسى له سه‌ده‌ى نوێ هه‌ژمار ده‌كرێت، دواى ئه‌وه‌ى له 2013دا ماسييه‌كى گه‌وره به مليۆنێك و 300 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
رۆژنامه بريتانييهكه باسى له‌وه‌شكردووه، ناوچه‌ى سوكيجى ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى تۆكيۆى پايته‌ختى ژاپۆن و به يه‌كێك له ناوچه گه‌شتيارييه سهرهنجڕاكێشهكانى ژاپۆن هه‌ژمار ده‌كرێت و گه‌وره‌ترين بازارى كڕين و فرۆشتنى ماسييه له جيهاندا و رۆژانه 2000 ته‌ن ماسى لێ ده‌فرۆشرێت.