هه‌ژده ساڵه مه‌قه‌ستێك له گهدهيدا به‌جێماوه
پزيشكه‌كان توانيويانه له نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى سه‌ركه‌وتوودا مه‌قه‌ستێك له گه‌ده‌ى هاووڵاتييهكدا ده‌ربهێنن، كه 18 ساڵه تێيدابووه.
K24 – هه‌ولێر:
ته‌له‌فزيۆنى ڤێتنام، بڵاويكرده‌وه، پزيشكه‌كان توانيويانه له نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى سه‌ركه‌وتوودا مه‌قه‌ستێك له گه‌ده‌ى هاووڵاتييهكدا ده‌ربهێنن، كه 18 ساڵه تێيدابووه.
به گوێره‌ى زانيارى تهلهفزيۆنهكه، پزيشكه‌كان وتوويانه ئه‌و هاووڵاتييه له 1998 نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى به په‌له‌ى بۆ ئه‌نجامدراوه دواى رووداوێكى هاتووچۆ، مه‌قه‌ستێك له گهدهيدا به‌جێ ماوه.