ئه‌مڕۆ رۆژی یارییه ئاگرینه‌كانی خولی نایابی كوردستانه
هه‌ولێر و دهۆك به تامی كلاسیكۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به‌ره‌نگاری نه‌ورۆز ده‌بێته‌وه
.jpg)
K24 ـ هه‌ولێر
له ده‌ستپێكی قۆناخی دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م 3 یاری ده‌كرێن، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز روویكردۆته شاری سلێمانی، له پایته‌ختی باشووری كوردستانیش كلاسیكۆیه‌كی ئاگرین به‌ڕێوه‌به‌یه، یانه‌ی زێره‌ڤانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی تروسكایه‌ك له ململانێیه‌كان، ده‌بێته میوانی یانه‌ی برایه‌تی.
سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه ده‌چن.
هه‌ولێر ـ دهۆك
یانه‌ی دهۆك بۆ ئه‌م یارییه له‌به‌رده‌م زه‌حمه‌تییه‌كی گه‌وره‌دایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێر له نێوان كشانه‌وه و به‌شداریكردن له خولی نایابی عێراق دۆشدامه‌وه و بۆ ئه‌م یارییه هه‌موو چه‌كه كوشنده‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دهۆك تاقی ده‌كاته‌وه دیارترینیان (فه‌رحان شكوور، بارزان شێرزاد، نه‌دیم كه‌ریم، مسته‌فا ئه‌حمه‌د، هۆگر حوسێن، دڵدار خدر و رابه‌ر خالید)ـن.
گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ قۆناخی دووه‌م نه‌چۆته نێو مامه‌ڵه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی نه‌كردووه بۆ ئه‌م یارییه‌یش هاوشێوه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م كه به شكستی دهۆك كۆتایی هات، یانه‌ی هه‌ولێر به پێكهاته‌یه‌كی تێكه‌ڵ له خولی عێراق و كوردستان رووبه‌ڕووی دهۆك ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی دهۆك پێچه‌وانه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر، گۆڕانكاری كردووه، كۆنستان جۆنیۆرۆی كۆتدیڤواری له یانه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه گواستۆته‌وه، نێچیرڤان شووكری كاپتنی پێشووی زێره‌ڤانی هاوشاری كریوه كه پێشتر ئه‌م یاریزانه 3 نازناوی خولی نایابی كوردستانی له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانی بردۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی دهۆك ده‌ستبه‌رداری (راكان عه‌بدولقادر، خالید مووسا و ئه‌حمه‌د مه‌ئموون) بووه.
مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی كام یانه‌یه
یانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك له خولی نایابی كوردستان مێژوویه‌كی پڕ له ململانێ‌یان هه‌یه، له دوایین 3 وه‌رزی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه زیاتر دهۆكییه‌كان باڵاده‌ست بوون، هه‌میشه یانه هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر دهۆك تووشی زه‌حمه‌تی بووه، له دوو وه‌رزی رابردوو یانه‌ی دهۆك له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ یارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات به 3 خاڵی یارییه‌كه و بردنه‌وه به ئه‌نجامی (1 ـ2) گۆڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه دهۆك، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجامه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر دهۆك باشتربووه، له قۆناخی یه‌كه‌میش له‌به‌رده‌می هانده‌رانی دهۆك ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا و به 3 خاڵه‌وه بۆ پایته‌خت گه‌ڕایه‌وه.
بارودۆخی هه‌ردوو یانه له‌م وه‌رزه
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه بارودۆخی له هی دهۆك باشتره، تاكه یانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی كه هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه، به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ خانه‌ی چواره‌می گرتووه و به جیاوازی 5 خاڵ له یانه‌ی نه‌ورۆزی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه دووره.
یانه‌ی دهۆكیش له كۆی 6 یاری خاوه‌نی 5 خاڵه له خانه‌ی پێشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.

نه‌ورۆز ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌م یارییه هاوشێوه‌ی یارییه‌كه‌ی سه‌ره‌وه له ڕووی رووماڵی میدیایی و ئاماده‌بووانی هانده‌رانه‌وه پێشبینی ده‌كرێت مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بكرێـت، به‌وپێیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌میر بابۆ هیوایه‌كی زۆر به پێشمه‌رگه‌كان به‌خشیوه كه هاوشانی نه‌ورۆز بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین ببڕن، له به‌رامبه‌ردا ئه‌م یارییه بۆ یاسین مه‌نافی راهێنه‌ر نه‌ورۆز نرخێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت، چونكه به بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه قاچێكی تیپه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته قۆناخی پێشكۆتایی.
بارودۆخی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه ته‌واو جیاوازه
یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه زۆرترین خاڵی كۆكردۆته‌وه و به 13 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به بارودۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕ ده‌كات گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌میر بابۆ ده‌بێته سێیه‌مین راهێنه‌ر له‌م وه‌رزه كه پێشمه‌رگه تاقی كردۆته‌وه، له كۆی 6 یاری خاوه‌نی 7 خاڵ و له خانه‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
برایه‌تی ـ زێره‌ڤانی
ئه‌م دوو یانه بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارییان كردووه، یانه‌ی برایه‌تی ده‌ستبه‌رداری هۆزه‌ڤان زاهد بوو، له‌به‌رامبه‌ردا عومه‌ر بیبۆ كه یه‌كێكه له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی خوله‌كه‌ی له یانه‌ی زێره‌ڤانی گواسته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زێره‌ڤانی دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌میر بابۆ ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه‌ی به (هه‌رمان ساڵح) سپارد و (ره‌باد خه‌لیل)ـیشی وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ده‌ستنیشان كرد، هه‌ڵبه‌ت ده‌ستبه‌داری هه‌ریه‌ك له (هاوڕێ جه‌لال، جۆنیۆر، خالید مووسا و عومه‌ربیبۆ) بوو، له به‌رامبه‌ردا (ئه‌حمه‌د مه‌ئمون و راكان عه‌بدولقادر)ـی له یانه‌ی دهۆك كڕی.
بارودۆخی برایه‌تی و زێره‌ڤانی له‌م وه‌رزه
برایه‌تی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 6 یاری، خاوه‌نی 2 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون و یه‌ك شكسته، به 8 خاڵ خانه‌ی سێیه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 3 نازناوی خوله‌كه به خراپترین بارودۆخ گوزه‌ر ده‌كات، له كۆی 6 یاری هیچ سه‌ركه‌وتنی نییه و به ته‌نیا 3 خاڵ له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
