پنتاگۆن: ''په‌كه‌كه له شنگال مایه‌ی نيگه‌رانييه''
له باره‌ى داواكارييه‌كه‌ى هه‌رێم و به‌غداوه، ئه‌مريكا هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، پیته‌ر كوك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پشتیوانیی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی چۆڵكردنی شنگال له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانییه.
پیته‌ر كوك له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌مه‌به‌ستی چۆڵكردنی شنگال له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، كوك گوتی: ''پشتیوانیی له‌گوته‌كانی عه‌بادی له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وامه له‌وه‌ی ببێته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیی بۆ ئێمه''.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه په‌كه‌كه له لیستی تیرۆری ئه‌مریكادایه و رایگه‌یاند:
''عێراق وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه. سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادیش به‌ناوی ئه‌و وڵاته‌وه قسه ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه پشتیوانیی هه‌موو گوته‌یه‌كی ده‌كه‌ین كه پێویسته بیكات''.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ.