فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن
سه‌ر به شاره‌دێی وه‌رتێی سنووری قه‌زای رواندزن
K24 - سۆران:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، له گونده‌كانی سنووری شاره‌دێی وه‌رتێ بۆردومان ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24، له زاری كوێستان ئه‌حمه‌د، قائیمقامی رواندز، رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه، له ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی بۆكریسكان و گه‌لی به‌دران و گونده‌كانی ناوهدهشتی سنووری شاره‌دێی وه‌رتێی سه‌ر به‌قه‌زای رواندز بۆردومان ده‌كه‌ن.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران راشیگه‌یاند، 8 فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و دوو فڕۆكه‌ی چاودێریش به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و گوندانه ده‌كه‌ونه بناری زنجیره چیای قه‌ندیل، كه بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له زۆربه‌ی زۆری ئه‌و گوندانه‌دا هه‌ن.