سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕوانی یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌كرێت
به‌هۆی لێدوان و تاوانباركردنی ناوبژیوان ره‌نگه سزا بدرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند كه به‌هۆی لێدوانه‌كانی دژ به ناوبژیوانان پێشبینی سزادانی جیرارد پیكێی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6 كانوونی دووه‌می 2016، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌ی كه پێكێ دوای یارییه‌كه‌ی بلباو ناوبژیوانی تاوانبار كرد ره‌نگه سزابدرێت.
دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نێوان ئاتڵێتیك بلباو و بارسێلۆنا له جامی شای ئیسپانیا كه یارییه‌كه به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌سوودی بلباو كۆتایی هات، جیرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ره‌خنه‌ی توندی له فێرناندێز بۆربالانی ناوبژیوانی یارییه‌كه گرت و گوتی: بلباو به یارمه‌تی ناوبژیوان له ئێمه‌ی برده‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌ره‌وه پیكێ پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیایه، به‌مه‌ش ره‌نگه بۆ چه‌ند یارییه‌ك سڕ بكرێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو پیكێ سزا بدرێت، سزایه‌كه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا به‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت كه بڕیاره یارییه‌كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 11:15 خوله‌ك بكرێت.