پاتریس ئێڤرا یوڤێنتۆس جێده‌هێڵێت
داهاتووی ئێڤرا ئاشكرا ده‌بێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، پاتریس ئێڤرا، بەرگریگاری فەرەنسی ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا جێده‌هێڵێت و بەرەو ڤالێنسیای ئیسپانیا كۆچ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7 كانوونی دووه‌می 2017، بەرپرسانی خانمە پیرەکە له پێگه‌ی خۆیان رایانگهیدووه كه ئامادە نین گرێبەستی بەرگریکاری ٣٥ ساڵ یانەکەیان درێژ بکەنەوە، بۆیە ئەم یاریزانە فرانسیە بریاریداوە ریزەکانی ئەو یانەیە بەرەو ڤالێنسیا جێبێڵێت و لەگەڵ ئەو یانەیەش گەیشتوتە رێکەوتن.
سەرچاوەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، ئێڤرا چاوەرێ بەرپرسانی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا دەکات، چونکە دەگوترێت بەرپرسانی ئەو یانەیە لە ھەوڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بەرگریکاری فەرەنسیدان.
پاتریس ئێڤرا به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی سه‌نیگاله، به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی فره‌نسییه، پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی پاریس سانجێرمان ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، دواتر یانه‌كانی نیس، مۆناكۆی تاقی كردۆته‌وه، پاشان زۆرترین ته‌مه‌نی یاریكردنی له مانچێسته‌ر یونایتد تێپه‌ڕ كرد كاتێك له نێوان ساڵانی 2006 تا 2014 له ئۆڵدترافۆرد مایه‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ یوڤی پێشبینی ده‌كرێت بۆ یه‌كه‌مینجار لالیگاش تاقی بكاته‌وه.