یۆرگن كلۆپ هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ی پێگه‌یشت
ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ گه‌ڕایه‌وه
دوای پێكانه درێژخایه‌نه‌كه‌ی، فلیپ کۆتینیۆ، یاریزانی برازیلی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئامادەیە بۆ یاریکردن.
رۆژنامه‌ی تێلێگرافی بریتانیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7 كانوونی دووه‌می 2017، ئاشكرای كردووه كه كۆتینهۆ ئێستا به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك مه‌شقه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ده‌ستپێكردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێستا كۆتینهۆ بۆ یاریكردن ئاماده‌یه، بەڵام لەسەر بریاری یۆرگن كلۆپی راھێنەر ئه‌م یاریزانه بەشداری لە یاری جامی فا ناكات كه بڕیاره سبه‌ی به‌رامبه‌ر پلایمۆس به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌مان سه‌رچاوه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه كۆتینهۆ بۆ یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده ده‌بێت.
كۆتینهۆی 24 ساڵ، له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی سه‌رسورهێنه‌ری پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام پێش 6 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر تووشی پێكان بوو.