به وێنه.. كاتێك راوچی ده‌بێته نێچیر
تیرێك به لای چه‌پی سه‌ری ده‌كه‌وێت و له‌لای راسته‌وه ده‌رده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
راوچییه‌كی ئه‌مه‌ریكی، له‌كاتی راوكردنی ماسیدا، تیرێك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ری ده‌بێت و به‌هۆی رووداوه‌كه گیان له‌ده‌ست نادات.

به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردوونه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له ناوچه‌ی ئهلباهامای ئه‌مه‌ریكا روویداوه و دوای ئه‌وه‌ی راوچییه‌كه گهیهندراوهكه نه‌خۆشخانه، چاره‌سه‌ری به په‌له‌ی بۆ كراوه.

دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی خێرا، بۆ ده‌رهێنانی تیره‌كه، وێنه‌ی راوچییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، پزیشكانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و تیره چه‌ند میلیمه‌ترێك سه‌رتر بووایه، ره‌نگبوو راوچییه‌كه گیان له‌ده‌ست بدات.