به‌فر ئیستانبوڵ داده‌پۆشێت
چه‌ندین گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك راگیرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌فرێكی زۆر له شاری ئیستانبوڵی توركیا باریووه، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین گه‌شتی ئاسمانی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك و له‌وێشه‌وه بۆ ده‌ره‌وه راگیراوه و هه‌ر دوو ته‌نگه‌ی بۆسفۆڕ و دهردنیلی داخستووه.
به‌هۆی راماڵینی به‌فر له شوێنی هه‌ستان و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان، له نێوان كاتژمیر 20:30 تا 21:00 ی ئیواره‌ی رۆژی هه‌ینی به كاتی ناوخۆیی توركیا راگیران و زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی گه‌شته‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك داوایان له‌و گه‌شتیارانه كرد كه گه‌شته‌كانیان هه‌ڵوه‌شابووه‌وه بچنه هوتێله‌كان و به‌شێك له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان خواردنیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كردن.
.jpg)
كه‌شوهه‌وا بووه هۆی داخستنی ته‌نگه‌ی بۆسفۆڕ كه به ناو ئیستانبوڵدا ده‌ڕوات و ته‌نگه‌ی دهردنیل له باشور، ئه‌و دوو شوێنه‌ش گرنگن بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و دانه‌وێڵه‌ی جیهان.
.jpg)
هه‌روه‌ها گرنگترین ته‌نگه‌ی ئاویین له جیهاندا بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و زیاتر له 3% به‌روبوومی جیهانی له رووسیا و ده‌ریای قه‌زوینه‌وه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌و شوێنانه‌دا ده‌ڕوات كه ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.