داپیره‌یه‌ك نه‌وه ساواكه‌ی ده‌باته‌وه نه‌خۆشخانه و داوا ده‌كات بۆی بگۆڕن
به‌هۆی ئه‌وه‌ی "ناشیرینه"
K24 - هه‌ولێر:
ژنێك نه‌وه‌یه‌كی ساوای خۆی، دوای یه‌ك هه‌فته ده‌باته‌وه نه‌خۆشخانه و داوا ده‌كات بۆی بگۆڕن.
ئه‌و ژنه، ده‌بێته داپیره‌ی منداڵه یه‌ك هه‌فته‌ییه‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه منداڵه‌كه هێنده "ناشیرینه"، ناچێته‌وه سه‌ر ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و خێزانه‌كه‌ی ئه‌وان، بۆیه منداڵه ساواكه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سانتا مارتای باكووری كۆڵۆمبیا و داوایكردووه، بۆی بگۆڕن.
له وه‌ڵامی ئه‌و ژنه‌دا، كارمه‌ندان و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه پێیانڕاگه‌یاندوون، له‌و رۆژه‌دا ته‌نها ئه‌و منداڵه له دایكبووه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ناكرێت منداڵه‌كه‌یان بۆ بگۆڕن.
كارلۆس بالاریس، به‌رپرسی ته‌ندروستی سانتا ماریا، ده‌ڵێت: "ئه‌و داپیره‌یه هیچ دڵخۆش نه‌بوو، له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو ئه‌و منداڵه ئه‌ندامێكی نوێی خێزانه‌كه‌یانه، بۆیه بڕیاریدابوو له‌گه‌ڵ دایكی منداڵه‌كه، بیگۆڕن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پرسی بۆ ماوه‌یی رۆڵی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی شێوه و شكلی وه‌چه و نه‌وه هه‌یه، بۆیه ره‌نگه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به بۆماوه‌یی و بایه‌لۆژییه‌وه هه‌بێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "میره‌ر"ی به‌ریتانی، منداڵه‌كه له بارێكی ته‌ندروستی زۆر باشدایه و داپیره‌كه‌ش خراوه‌ته ژێر چاودێری ده‌رووندرووستی.
سه‌رچاوه: سكای نیوز