ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر خۆپاراستن له چه‌کی کیمیایی مه‌شق به پێشمه‌رگه ده‌كات
ئه‌فسه‌رێك و 14 پێشمه‌رگه له ئه‌ڵمانیان
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چۆنیه‌تی خۆپاراستن له هێرشی كیمیایی، راهێنان به ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه ده‌كات.
ئه‌فسه‌رێكی فه‌رمانده‌یی سریه‌ی به‌رگری كیمیایی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیكه، بۆ راهێنان له ئه‌ڵمانیان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، 14 پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رێكی فه‌رمانده‌ییه‌كه راهێنانییان پێده‌كرێت.
ئیسماعیل چالی، ئه‌فسه‌ری فه‌رمانده‌یی سریه‌ی به‌رگری كیمیایی، راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌ستییان به راهێنانه‌كان كردووه و بڕیاریشه 14 رۆژ بخایه‌نێت و تا 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017 به‌رده‌وامده‌بێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر چه‌ندجارێك به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه چه‌كدارانی داعش به چه‌كی كیمیایی هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام توانیویانه پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، چه‌ندجارێكیش داوای له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كردووه، كه‌لوپه‌ل و پێداویستی خۆپاراستن له چه‌كی كیمیایی بده‌نه هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی دژی داعش سوودییان لێوه‌ربگرێت و مه‌ترسی ئه‌و چه‌كانه له‌سه‌ر پێشمه‌رگه، كه‌مبكه‌نه‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)