به وێنه.. وه‌فای ئه‌سپێك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ببینه
ئه‌سپه به‌ڕازیلییه‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گری
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌سپێكی به‌ڕازیلی سه‌رنجی ته‌واوی ئاماده‌بووانی به‌خاكسپاردنی پیاوێكی راكێشا، كه به گریان هه‌ستی خۆی بۆ خاوه‌ن و هاوڕێی ته‌مه‌نی ده‌رده‌بڕێت و به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، وه‌ك بڵێی له بارودۆخه‌كه تێده‌گات و سه‌ر به‌و سندووقه‌وه ده‌نێت كه ته‌رمی خاوه‌نه‌كه‌ی تێدایه.
ئه‌سپه‌كه هاوشێوه‌ی ئاماده‌بووان، به‌شداری له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی خاوه‌نه‌كه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی ته‌واوی ئاماده‌بووانی به‌لای خۆیدا راكێشا و ته‌نانه‌ت له میدیاكانی به‌ڕازیلیش ده‌نگیداوه‌ته‌وه.
.jpg)
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی "میترۆ"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌سپه‌كه ناوی "سیرینۆ"یه و خاوه‌ن و هاوڕێی ته‌مه‌نیشی، ناوی "واگنه‌ر دی لیما ڤیگواردۆ"یه و ته‌مه‌نی 34 ساڵه، دوای مردنیشی له شاری بریبای به‌رازیل، به خاكسپێردرا.
وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌سپه‌كه سه‌ری به سندووقه‌كه‌وه ده‌نێت، هه‌رچه‌نده سندووقه‌كه داخراوه و ئه‌سپه‌كه ناتوانێت بیبینێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك بڵێی ته‌واو خه‌مباره و له رووداوه‌كه تێده‌گات و ده‌زانێت چی ده‌گوزه‌رێت.
.jpg)
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه باس له‌وه ده‌كات، سیرینۆ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا هه‌یه، بۆیه له رێوڕه‌سمی بهخاكسپاردنهكهشیدا، له پێشه‌وه‌ی ئاماده‌بووانه‌وه بووه.
ڤیگواردۆ، له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ‌دا، له‌و كاته‌ی مۆتۆرسیكلهكهی به خێرایی لێده‌خوڕی، تووشی رووداوێكی هاتوو ده‌بێت و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، گیان له‌ده‌ستده‌دات.
.jpg)
كه‌سێكی نزیكی ڤیگواردۆ ده‌ڵێت: "ئه‌سپه‌كه هه‌موو شتێك بوو بۆ ڤیگواردۆ، ئه‌و ئه‌سپه‌ش ته‌واو ئاگاداره چی رووده‌دات و ده‌یه‌وێت ماڵئاوایی له خاوه‌نه‌كه‌ی بكات".
.jpg)
كه‌سوكار و هاوڕێیانی خێزانه‌كه‌ی ڤیگواردۆ ده‌ڵێن: "هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ئه‌و ئه‌سپه، شتێكی باوه‌ڕ پێنه‌كراوه، ئه‌گه‌ر خۆمان لێره نه‌باین و نهماندیبایه، هه‌رگیز باوه‌ڕمان به‌و شته نه‌ده‌كرد".
سه‌رچاوه: العربیة