ئه‌م 5 كه‌سه ژیانی هاوسه‌رگیریتان تێكده‌ده‌ن
زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ندێكجار ژیانی هاوسه‌رگیری تێكده‌چێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژن یاخود پیاوه‌كه، هۆكاری راسته‌وخۆی كێشه‌كه بن، به‌ڵكو زۆرجار ده‌كرێ كه‌سێكی دیكه ياخود ئه‌ندامانی خێزانی هه‌ردوولا، هۆكاری سه‌ره‌كی تێكچوون و كۆتاییهاتنی ژیانی هاوسه‌رگیری بن.
به گشتی، خیانه‌تی هاوسه‌رگیری، جیاوازی راوبۆچوونی هاوسه‌ران، به هۆكاری سه‌ره‌كی داده‌نرێن بۆ جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، به‌ڵام زانایان له توێژینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، جیا له‌وانه، چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ش هه‌ن.
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر و زانای بواری ده‌روونناسی، لێكۆڵینه‌وه‌ى بهتایبهتيان له هۆكاره‌كان كردووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه 5 كه‌سی دیكه هه‌ن، ده‌بنه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، ئه‌وانیش بریتین له:
1- خه‌سوو
زۆرێك له خه‌ڵك ئه‌وه ده‌زانن به‌شێك له درووستبوونی كێشه‌كان، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌سوو، به‌ڵام كه‌س پێشبینی ئهوهناكا، ته‌نانه‌ت هۆكارێك بن بۆ جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران ده‌كات.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، خه‌سوو ئیره‌یی بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌جووڵێت و واهه‌ستده‌كات، هاوسه‌ری كوڕه‌كه‌ی، كوڕه‌كه‌ی لێدزیوه، بۆیه پێشبڕكێ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و هه‌ندێكجاریش كێشه ده‌نێته‌وه.
له بڕی درووستكردنی كێشه، پێویسته خه‌سوو په‌یوه‌ندییه‌كی درووست و هاوڕێیانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری كوڕه‌كه‌یدا بنیات بنێت، له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته هاوسه‌ری كوڕه‌كه، مامه‌ڵه‌ی ته‌ندرووست و رێزدارانه، له‌گه‌ڵ دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ی، واتا خه‌سوویدا بكات.
2- دایك
به‌نسبه‌ت ئه‌و كچانه‌ی تازه هاوسه‌رگیرییان كردووه، هیچ كه‌سێك هێنده‌ی دایك لێته‌وه نزیك نییه، به‌ڵام هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی دروستبوونی جیاوازی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت، هه‌ندێكجاریش دایك وا نیشانده‌دات كه زۆر زیاتر له هاوسه‌ری كچه‌كه‌ی، گرنگی به كچه‌كه‌ی ده‌دات، بۆیه له‌لایه‌ن هاوسه‌ری كچه‌كه‌وه، ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته به نه‌رێنی لێكده‌درێته‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، شاره‌زایان و پزیشكانی ده‌روونی، به‌وه ئامۆژگاری ده‌كه‌ن، له‌به‌رده‌م دایكدا، باس له كێشه و گیروگرفته خێزانییه‌كان نه‌كرێت.
پزیشكانی ده‌روونی، دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، پشت به لایه‌نی سێیه‌م نه‌به‌سترێت و پێویسته هاوسه‌ران له‌نێوان خۆیاندا، چاره‌سه‌رییان بكه‌ن.
3- منداڵ
به‌شێك له توێژینه‌وه‌كان، ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، منداڵ دوای له دایكبوون تا ته‌مه‌نی ده‌بێته ساڵێك، بووه‌ته هۆی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران.
ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ندێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه دیارترینیان هه‌ستكردنی باوكه به پشتگوێخستنی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه و گرنگیدانی زیاتر به منداڵه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاماده‌یی ده‌روونی دایك‌وباوك بۆ خستنه‌وه‌ی منداڵی دیكه، له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و كه‌وتنه‌وه‌ی مشت‌ومڕ له‌نێوانییان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، هاوكات به‌شێك له خێزانه‌كان، دووچاری گرفتی دارایی ده‌بن بۆ به‌خێوكردنی منداڵ و دابینكردنی پێداویستییه‌كان ژیان بۆی.
4- هاوڕێ (كچ و كوڕ)
ره‌نگه په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری به هۆی بوونی هاوڕێیه‌كی نزیك (كچ یا كوڕ)، تێكبچێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆرت لێده‌گرێت و ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت.
بۆیه وا گرنگه كاری له پێشینه‌ت تایبه‌ت بێت به دیاریكردنی كاتێكی گونجاو بۆ گرنگیدان به هاوسه‌ره‌كه‌ت، دواتر كاتێكی به‌تاڵ بدۆزیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت به‌سه‌ری به‌ری.
5- هاوڕێیانی كار (هاوكاران)
ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له هه‌شت كاتژمێر له ده‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن، چ ژن یاخود پیاو، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاوكارانییان له چوارچێوه‌ی كاری فه‌رمیدا ده‌رده‌چێت، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ران تێبینی ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه بكه‌ن، ره‌نگه ببێته هۆی درووستبوونی كێشه و مشتوموڕ و دواجار ببێته هۆی جیابوونه‌وه.