ئەمیری دیوانی تهندروستی "ویلایەتی کەرکوکی" داعش کوژرا
بەشداریی لە شەهید کردنی چوار پێشمەرگە لە حەوێجە کردووه و دەستێکی باڵای لە ئازاردانی ئافرەتانی کوردی ئێزدی لە حەوێجە هەبووە
K24 – ههولێر
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له راگهیاندراوێكدا، كوژرانی ئەمیری دیوانی تهندروستی ویلایەتی کەرکوکی داعشی راگهیاند.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزی دژە تیرۆری کوردستان و هێزێکی هاوپەیمانان ئهو كهسه كوژراوه كه ناوی راستهقینهكهی ئیسلام تاها محەمەد ئەلعوبێدییه.
ئهو ئۆپهراسیۆنه پاش نیوهڕۆی رۆژی 5 كانوونی دووهم، سێ رۆژ بهر له ئێستا ئهنجامدراوه كه ئهو كهسهیان له ناو حەویجە کردووهته ئامانج كه بهرپرسیاری کوژرانی دەیان هاولاتیی كهركوكه و مانگی تشرینی یهكهمی 2015 بهشداری لە شەهید کردنی چوار پێشمەرگە لە حەویجهشی کردووه و دەستێکی باڵاشی لە ئازاردانی ئافرەتانی کوردی ئێزدی لهو شاره ههبووه.
دهقی راگهیاندراوهكه
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزی دژەتیرۆری کوردستان و هێزێکی هاوپەیمانان، تیرۆریست (دکتۆر موعاویە)، کە ناوی راستەقینەی ( ئیسلام تاها محەمەد ئەلعوبێدی) و ئەمیری دیوانی صحەی ویلایەتی کەرکوکی تیرۆریستانی داعش بوو، لە ناوەندی حەویجە کرایە ئامانج و کوژرا.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە، کە تیرۆریستی ئاماژە پێکراو، دوانیوەڕۆی رێکەوتی 5/1/2017، لە ناو حەوێجە کراوەتە ئامانج و کوژراوە. ئەم کەسە بەرپرسیارە لە کوژرانی دەیان هاولاتیی پارێزگای کەرکوک و هەروەها لە مانگی 10/2015 بەشداریی لە شەهید کردنی چوار پێشمەرگە لە حەوێجە کردبوو و دەستێکی باڵای لە ئازاردانی ئافرەتانی کوردی ئێزدی لە حەویجە هەبووە و یەکێک لە بەرپرسە سەرەکییەکانی داعش لە سنووری کەرکوک بووە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
2017/1/8
