10 ساڵ به‌سه‌ر داهێنانی "ئایفۆن"دا تێپه‌ڕی
ئایا سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ئایفۆن ده‌ستیپێكردووه
K24 - هه‌ولێر:
له ساڵی 2007، واتا ده ساڵ پێش ئێستا، ستیڤ جۆبز، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ، كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2011 كۆچی دواییكرد، نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئایفۆنی نمایشكرد، كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات، ئه‌و مۆبایله، رێڕه‌وی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی گۆڕی.
دوای 10 ساڵ، ئێستا ئایفۆن، له سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می زێڕینی خۆی نزیكبووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی ركابه‌ری نوێی بۆ په‌یدابووه، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه، ئه‌و مۆبایله هۆشمه‌ندانه‌ی به سیسته‌می ئیشپێكردنی ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن.
ئاماژه‌كردن به پاشه‌كشه‌ی ئایفۆن، ته‌نها شیكردنه‌وه و پێشبینیكردن نییه، به‌ڵكو پشتی به داتا و ئامار به‌ستووه، به‌تایبه‌تیش له ساڵی 2016، كه بۆ یه‌كه‌مجار ئاستی فرۆشی ئایفۆن، كه‌مبووه‌وه.
ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، پاشه‌كشه‌ی فرۆشی كۆمپانیاكه‌ی، له چاره‌گی یه‌كه‌م و دووه‌می 2016 به رێژه‌ی 27% راگه‌یاند، واتا نزیكه‌ی 7.8 ملیار دۆلار.
له چاره‌گی دووه‌می 2016ه‌وه، به روونی بۆ كۆمپانیاكه ده‌ركه‌وتووه، داوا و خواست له‌سه‌ر ئایفۆن كه‌مبووه‌ته‌وه، كۆمپانیاكه‌ش باس له‌وه ده‌كات، له ساڵی 2007ه‌وه، یه‌كه‌مجاره فرۆشی ئایفۆن روو له كه‌مبوونه‌وه بكات، فرۆشی ئایفۆن له چین، هۆنگ كۆنگ و تایوانیش به رێژه‌ی 33% كه‌میكردووه.
ته‌نانه‌ت دوای نمایشكردنی ئایفۆنه‌كانی 7 و 7 پڵه‌س، كۆمپانیاكه نه‌یتوانی رێژه‌ی فرۆشی خۆی به‌رزبكاته‌وه، به‌ڵكو كۆمپانیاكه له ئێستادا وا سه‌یر ده‌كرێت، چیدیكه توانای پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می نوێی نه‌ماوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌پڵی سه‌ختتر كردووه، هاتنی كۆمپانیای گووگڵه بۆ ركابه‌ری بازاڕی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، به‌و پێیه‌ی به نیازه مۆبایلی "پیكسل" درووستبكات، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م مۆبایلی هۆشمه‌ند، نیشانه‌ی بازرگانی گووگڵی به‌سه‌ره‌وه بێت.
شاره‌زایان پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كێشه له پاتری گالاكسی نۆت 7 دهرنهكهوتبا، ره‌نگه ئه‌پڵ زیاتر پاشه‌كشه‌ی كردبا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گرفته، گالاكسی پاشه‌كشه‌ی كرد.
ئه‌پڵ هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات، گۆڕانكارییه‌كی زۆر له ئایفۆنی نوێ‌دا بكات، جا ناوی بنێت ئایفۆن 8 یاخود ئایفۆن 7 ئێس، به گوێره‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كانیش له باره‌ی شێوه‌ی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ، ده‌ركه‌وتووه كه له هیچ ئایفۆنێكی پێشووتر ناچێت.