بارزانی: شێخ محەمەد شێخ سلێمان شاكه‌لی دڵسۆزێکی رێبازی کوردایەتی بوو

به‌ مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و خۆشەویستی ناو خەڵک ده‌زانێت

K24 – هه‌ولێر

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له‌ په‌یامێكدا لەدەستدانی شێخ محەمەد شێخ سلێمان شاکەلی به‌ خەسارەتێکی گەورە ده‌زانێت و ده‌ڵێت دڵسۆزێکی رێبازی کوردایەتی و مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و خۆشەویستی ناو خەڵک بوو.

سه‌رخۆشیشی له‌ هه‌ردوو كوڕه‌كانی، فه‌رهاد و ئه‌مجه‌د شاكه‌لی ده‌كات.

ده‌قی پەیامی هاوخەمیی بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ سلێمان شاکەلی كه‌ له‌ ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاو كراوه‌ته‌وه‌:

 بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان کاک فەرهاد شاکەلی و ئەمجەد شاکەلی

هەواڵی كۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، کەسایەتیی ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیی کوردستان، شێخ محەمەد شێخ سلێمان شاکەلی، خەمباری کردم.

شێخ محەمەد وەک دۆستێکی ئێمە و دڵسۆزێکی رێبازی کوردایەتی و مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و خۆشەویستی ناو خەڵک، هەمیشە جێگای رێز و تەقدیر بووە و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی شێخ محەمەد بباتە بەر رەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

2007-1-9