له كه‌مترین ماوه به باشترین شێوه رێگایه‌ك قیرتاو ده‌كه‌ن
ئەو ڤیدیۆیە 14 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر
ئه‌م ڤیدیۆیه به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان گیراوه و 14 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه و له ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای ئوسترالیا روویداوه و له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا رێگه‌یه‌ك قیرتاو ده‌كرێت كه نموونه‌ی نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی له‌م ڤیدیۆیه‌دا سه‌رنجڕاكێشه، ئه‌وه‌یه پاش ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك به یه‌كجار رویشتن ته‌واوی رێگاكه به قیری سروشتی (بتومن) داده‌پۆشێت. دوو بارهه‌ڵگری دیكه به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به داپۆشینی قیره‌كه به ورده‌به‌رد، پرۆسه‌ی قیرتاوكردن ته‌واو ده‌كه‌ن ده‌كه‌ن و له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا به باشترین شێوه، رێگاكه قیرتاو ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: گاردیان
JS